سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له محه‌مه‌د عه‌لاوی كاندید بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه بانگهێشتنامه به‌ناوی عه‌لاوییه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی عێراق كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ عه‌لاوی كۆ ببنه‌وه و سی ڤی سه‌رجه‌م وه‌زیرانی كابینه‌كه بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو داوای له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كردووه، كه سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا ئاماده بن و له دیدارێكدا سی ڤی و ورده‌كارییه‌كانی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران روون ده‌كاته‌وه.
دووشه‌م په‌رله‌مان دانیشتنی متمانه‌دان به حكوومه‌ت ساز ده‌كات
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی له كاتێكدایه پێشتریش به فه‌رمی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، كه ڕۆژی دووشه‌م 24ی شوبات/فێبرایه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ساز بكه‌ن و كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات.
هه‌وڵه‌كانی عه‌لاوی بۆ پێشكه‌شكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی به په‌رله‌مان به‌ر له سه‌ری مانگ، هاوكات له‌گه‌ڵ داواكانی كورد و سوننه بۆ دیارییكردنی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه، پێشتریش شاندێكی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌لاوی كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و سووره له‌سه‌ر دانانی وه‌زیری سه‌ربه‌خۆ، پێشبینی ده‌كرێ به‌م هه‌نگاوه‌یش كورد و سوننه له حكوومه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه، سیناریۆیه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه پۆسته‌كانی كورد و سوننه له كابینه وه‌زارییه‌كه به به‌تاڵی ده‌هێلرێنه‌وه.