له ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه دادگای لیسۆتۆ به تۆمه‌تی كوشتنی ژنی پێشووی فه‌رمانی گرتنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه ده‌ركرد و به‌ر له گرتنیشی سه‌رۆك وه‌زیران وڵاتی جێهێشت و هه‌ڵات.
تۆماس تابانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی لیسۆتۆ / كه یه‌كێكه له وڵاته بچووكه‌كانی باشووری كیشوه‌ری ئه‌فریقا/ دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری له‌سه‌ر دۆزرایه‌وه، كه ژنی پێشووی خۆی كوشتووه و داواكرا سه‌رۆك وه‌زیران بگیرێت و له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، تۆماس
تابانی به‌ر له‌وه‌ی بگیرێت و ببرێته دادگا، به تۆمه‌تی پشكنینی دۆخی ته‌ندروستی و سه‌ردانیكردنی پزیشك، له وڵات ڕایكردووه و به‌ره‌و ئه‌فریقای باشوور ڕایكردووه.
دادگا فه‌رمانی گرتنی ده‌ركردووه و ئه‌ویش هه‌ڵاتووه
تابو تاكالیكوالا سكرتێری سه‌رۆك وه‌زیران له‌وباره‌وه گوتی، سه‌رۆك وه‌زیران ناچێته به‌رده‌م دادگا و به‌ره‌و كیپ تاونی پایته‌ختی ئه‌فریقای باشوور گه‌شتی كردووه، به ئامانجی پشكنینی پزیشكی و له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌وه له‌وێ ده‌ژیت.
لیبولیلو تابانی ته‌مه‌ت 58 ساڵ ژنی پێشووی سه‌رۆك وه‌زیران، له ماسیرۆی پایته‌ختی لیسۆتۆ به ڕووداوێكی ئۆتۆمبێل كۆتایی به ژیانی هێنرا و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له رووداوه‌كه ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، ڕووداوه‌كه پلان بۆ دانراو بووه و سه‌رۆك وه‌زیران له پشتی ئه‌و كاره‌وه بوو.