كۆرۆنا كه یه‌كێكه له نوێترین ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌كان و چه‌ندان وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاساییشی ژیانی خه‌ڵكی، وای كردووه پسپۆڕان ڕێگه‌ی جیاواز بۆ خۆپارێزی به‌كار بهێنن، یه‌كێك له‌وانه زانینی ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه له‌سه‌ر ئاستنی دنیا.
داتاكانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه گرتوونه‌تییه‌وه و تووشبووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆیه‌وه مردوون له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی "
multimedia" بڵاو كراونه‌ته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ن، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون 77 هه‌زار و 932 كه‌سن و حاڵه‌ته‌كانی مردن دوو هه‌زار و 363 كه‌سن، به‌ڵام له‌ناویشیاندا 20 هه‌زار و 863 كه‌س له حاڵه‌ته‌كه ڕزگاریانبووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و وڵاتانه‌یشی حاڵه‌ته‌كه‌یان لێ تۆمار كراوه ئه‌مانه‌ن، "چین، ژاپۆن، كۆریای باشوور، سه‌نگافورا، ئه‌مه‌ریكا، ئیتاڵیان و ئێران"، به‌ڵام زۆرترین ڕێژه له چینه كه 76 هه‌زار و 288 كه‌س تووشبوون، دواتر به‌سه‌ر وڵاتانی ژاپۆن كه 751 حاڵه‌تی لێ تۆمه‌ر كراوه و كۆریای باشوور كه 433 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌یه دابه‌شكراون كه دوا به دوا حاڵه‌ته‌كان به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕۆن.
ئەم ماڵپەڕە داتاکانی بەچرەکە دەگۆڕێت بۆیە ئاگاداربن
ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، هیچ حاله‌تێكی تووشبوون به‌م ڤایۆسه له كوردستان تۆمار نه‌كراوه و هه‌موو رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستنیش گیراوه‌ته به‌ر.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.
تا ئێسته ھیچ ده‌رمانێكی پێكوتان و حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگرتنی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌نیا پسپۆران هه‌وڵی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته ده‌ده‌ن، ئه‌م ڤایرۆسه سه‌ره‌تا له شاری ووھان له وڵاتی چینه‌وه له دوایین مانگه‌كانی ساڵی 2019 ده‌ركه‌وتووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه، له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌ك كه له‌م ڤایرۆسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئاماژه به تا و كۆكه و ھه‌ندێك جار كێشه‌ی ھه‌ناسه‌دان ده‌كرێت.