رێكخراوی تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا ناتوانێت بەرگەی گەرمی عێراق بگرێت

:: PM:11:00:22/02/2020 ‌

 


لەگەڵ نزیكبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی دراوسێی عێراق، ئێستە ترسێكی زۆر لەناو هاووڵاتییانی عێراق بەگشتی بڵاو بووەتەوە و چەندان رێوشوێنی خۆپارێزی وەرگیراون، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی عێراقییەكان دڵنیا دەكاتەوە بەوەی هاوینی عێراق توانای نەهێشتنی ڤایرۆسەكەی هەیە و هەموو ئامرازێكی پێویستیش بۆ پشكنینی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق هەیە.
توانا و ئامرازی پشكنین و ئاشكراكردنی ڤایرۆسەكەی بۆ دابین كراوە
ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق ئەمڕۆ شەموو لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنی گوتی، ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهاوشێوەی هەر جۆرێكی تری ئینفلەوەنزا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما مەترسی كەم دەبێتەوە كە ماوەی دوو مانگی ماوە.

زیاتر گوتی، ئێستە تا ئەوكات عێراق هەموو ئامراز و توانایەكی پێویستی هەیە بۆ پشكنینی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان، ئەوەیش دوای ئەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەو توانایەی بۆ دابینكردن.

ئەو بەرپرسەی رێكخراوەكە رای گەیاند كە عێراق بەشێوەیەكی زۆر باش و نموونەیی مامەڵە لەگەڵ كۆرۆنا دەكات و توانی بەسەركەوتوویی قوتابیەكانی لە ووهانی چینی بێنێتەوە كە كانگەی ڤایرۆسەكەیە، ئەمەو بەپێی دوایین ئاماری قوربانیان 77932 تووشبوو لە سەرانسەری دنیا هەیە، جیا لە گیانلەدەستدانی 2364 كەس.



 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل