كه‌سێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵی خه‌ڵكی بابۆوا له گینیا، كاتێك سه‌یری ده‌كه‌ی، ده‌ڵێی كه‌سێكی ته‌مه‌ن 76 ساڵی فڕه‌نسا و سه‌نگافورایه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو بكرێ، ناوه‌ندی ته‌مه‌نی پیری 65 ساڵه. ئه‌م ئه‌نجامه، توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوانی تیمێكی زانایانی چه‌ندان وڵات ده‌ریان خستووه و توێژینه‌وه‌كه له وه‌رزانه‌ی "The Lancet"ی پزیشكی بڵاو بووه‌ته‌وه.
توێژه‌ران شیكارییه ته‌ندروستییه‌كانیان له‌سه‌ر خه‌ڵكی 195 وڵات تاقی كردووه‌ته‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، به گشتی خه‌ڵكی زۆربه‌ی وڵاته‌كان له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا تووشی هێرشێكی زۆری دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ست به پیربوون ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ستانه خۆی به‌شێكی پیربوونه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه توێژه‌ران ده‌یانه‌وێ بیڵێن، پیربوون پێوه‌ست نییه به ته‌مه‌نه‌وه، هێنده‌ی پێوه‌سته به‌و هه‌ستانه‌ی خۆمان سه‌باره‌ت به پیربوون و هه‌روه‌ها لاوازبوونی ئه‌ندامه هه‌سته‌وه‌رییه سه‌ره‌كییه‌كانیش ڕۆڵی گه‌وره‌یان تێدایه.
ته‌مه‌ن ته‌نیا ژماره نییه، به‌ڵكوو بریتییه له كۆمه‌ڵێک شتی تر و پێویسته كۆی گشتی ته‌ماشا بكرێ، ئینجا له‌سه‌ر ته‌مه‌ن بدوێین. ئه‌م ڕاپۆرته ده‌یه‌وێ ئه‌مه بسه‌لمێنێ.
كێشه‌كانی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن یان لاوازبوون، جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار و چه‌ندانی تر كه له هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا تووشی مرۆڤ ده‌بن، مه‌رج نییه پێوه‌ست بن به ته‌مه‌نێكی دیاریكراوه‌وه، به‌ڵكوو پێوه‌ستن به‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژین، ژینگه كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌ندامانی جه‌سته دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌و جیاوازییه‌یه له نێوان ئه‌وانه‌ی زوو پیر ده‌بن و ئه‌وانی هه‌ر له ده‌یه‌ی چواره‌می ته‌مه‌نیانه‌وه پیری لێیان ده‌رده‌كه‌وێ.
پیری و جووڵه
توێژینه‌وه‌كه له ڕوانگه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و جووڵه‌كانی مرۆڤه‌وه سه‌یری پیری كردووه و پێی وایه زیاتر له ته‌مه‌ن كاریگه‌ری هه‌یه. واته ئه‌وانه‌ی ژیانیان پڕه له جووڵه و وه‌رزش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌متر تووشی نه‌خۆشی بوون، دڕه‌نگتر تووشی پیری ده‌بن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌بووه و كه‌متر جووڵاون.
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه پیر نابن
وڵاتی ژاپۆن، پێشه‌نگه‌ی هه‌موو وڵاتانی دنیایه بۆ باشترین ئاستی پیری، له پاش ئه‌و سویسرا دێت. بۆ نموونه له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا، وه‌ك پێشتر باسمان كرد، ناوه‌ندی ته‌مه‌نی پیری له 65 ساڵی ده‌ست پێ ده‌كات، له وڵاتانی ژاپۆن و سویسرا، ناوه‌ندی ته‌مه‌نی پیری له 76.1 ساڵی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وشی ژیان و شێوه‌ی خواردن و جووڵه‌یه‌ی هه‌یانه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ژینگه و كه‌شوهه‌واكه‌یان كه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و دوو وڵاته زیاتر له 11 ساڵ دڕه‌نگتر له خه‌ڵكی زۆربه‌ی دنیا پیر ببن. به‌و پێناسه ته‌ندروستییانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كرا.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فڕه‌نسا و سه‌نگافوورا به پله‌ی دووه‌م دێن، خه‌ڵكی ئه‌و دوو وڵاته‌ش هیچی وایان له‌گه‌ڵ ژاپۆن و سویسرا جیاواز نییه و ناوه‌ندی پیری تیایاندا ده‌گاته 76 ساڵ. پله‌ی سێیه‌م كه ڕه‌نگه جێی سه‌رسووڕمان بێت به‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه، وڵاتی كوه‌یته له ناو ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته پڕ له كێشه‌یه‌دا، ناوه‌ندی پیریی تێیدا 75.3 ساڵه، ئه‌مه‌ش مانای وایه، توانیویانه كه‌شێكی ژیانی ئارام و ڕێك دروست بكه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌شیان وه‌ك سویسرا فێنك و دڵگیر نییه. له پله‌ی چواره‌میش، كۆریای باشوور و ئیسپانیا دێن و ناوه‌ندی پیری تێیاندا 75.1 ساڵه. پێنجه‌م ئیتاَیایه: 74.8 ساڵ، شه‌شه‌م پۆرتۆریكۆ: 74.6، حه‌وته‌م پیرۆ: 74.3. له ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی دنیاش ناوه‌نده‌كه 65 ساڵه و له هه‌ندێ ناوچه‌ش به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌ڕیان تێدایه و سیسته‌می خۆراك ڕێك نییه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له دڵه‌ڕاوكێدان، ناوه‌ندی پیری بۆ 50 ساڵ شۆڕ ده‌بێته‌وه.
كاریگه‌رییه‌كان
ئانگێلا وای چانگ سه‌رۆكی ئه‌م تیمه توێژه‌ره ده‌ڵێ: ئه‌م توێژینه‌وه ڕووپێوه گشتگیره هه‌مه‌لایه‌نه، ئاشكرای ده‌كات، به‌رزبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی پیری بۆ ساڵانێكی به‌رزتری ته‌مه‌ن، به ته‌واوی پێوه‌سته به‌و ڕه‌وشه‌ی مرۆڤه‌كان تێیدا ده‌ژین و كێشه ته‌ندروستییه‌كانیش كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی پیرین، به هه‌مان شێوه به‌هۆی ڕه‌وشی ژیانه‌وه دروست ده‌بن.
به دیاریكراوی 92 نه‌خۆشی له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه دیاری كراون كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان به‌سه‌ر پیرییه‌وه هه‌یه، له سه‌روو هه‌موویانه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ن كه پێوه‌ستن به دڵ و ده‌ماره‌كان و شێرپه‌نجه‌وه و به‌پێی ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیمۆگرافیی هه‌ر وه‌ڵاتێكیش ده‌گۆڕێ.
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه زوو پیر ده‌بن
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه،خه‌ڵكی دوورگه‌كانی مارشاڵ، خراپترین ناوه‌ندی ته‌مه‌نی پیرییان هه‌یه له دنیادا تۆمار كردووه و له‌وێ هه‌ر له 51 ساڵییه‌وه خه‌ڵكی پیر ده‌بن، پاشان وڵاتی ئه‌فغانستان دێت، له ته‌مه‌نی 51.6 ساڵیدا پیر ده‌بن، سێیه‌م دورگه‌كان سلێمان: 53.4 ساڵی، چواره‌م كۆماری ئه‌فه‌ریقای ناوه‌ڕاست و لیسوتۆ: 53.6، پێنجه‌م كیریباتی: 54.2، شه‌شه‌م گینیا 54.5، حه‌وته‌م میكرۆنیزیا 55 ساڵ.