ته‌رمی گه‌نجێك له ژووری خۆی له ماڵه‌وه دۆزرایه‌وه و دوای پكشنین و لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت، كه به‌هۆی هێدفۆنی زیره‌ك كه شۆرتی كاره‌بایی له نێو گوێی، زه‌برێكی گه‌وره به‌ر مێشكی كه‌وتووه و گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌م ڕووداوه له شه‌وی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕووی داوه و ته‌رمی سوباخت ساربوون /35 ساڵ/ له ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ناخون سی ئایوتسایای ناوه‌ڕاستی وڵاتی تایلاند دۆزرایه‌وه، دوای بردنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی توێكاری و لێكۆڵینه‌وه و پشكنینی وردی ژووره‌كه‌ی، تیمی لێكۆڵه‌ران و پزیشكان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هۆكاری مردنی ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی دروستبوونی شۆرتی كاره‌بایی بووه له هیدفۆنی زیره‌كی ناو گوێی، چونكه له هه‌مان كات به‌كاریهێناوه و له‌سه‌ر شه‌حنیش بووه.
هیدفۆن له نێو گوێیه‌كانی شۆرتی كاره‌بایی كردووه و كۆتایی به ژیانی هێناوه
سوراوت سوكانیای دراوسێی ئه‌و پیاوه
ده‌ڵێ، ماوه‌ی سێ ڕۆژ ساربوون نه ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه و نه وه‌ڵامی پێوه‌ندی و هیچ شتێكی نه‌ده‌دایه‌وه، هیچ كه‌سێكیش سه‌ردانی نه‌ده‌كرد، دوای سێ ڕۆژ گومانمان دروست بوو كه شتێك ڕوویداوه، بۆیه پۆلیسمان لێ ئاگادار كرده‌وه و كاتێك چوونه ژووره‌وه ته‌رمه‌كه‌یان له ژووری خه‌وتن دۆزییه‌وه.
پۆلیس ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هۆی گیان له ده‌ستدانی ساربوون به فه‌رمی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه به‌هۆی هیدفۆنی زیره‌كه‌وه زه‌بر به‌ر مێشكی كه‌وتووه و كۆتایی به ژیانی هاتووه.