خوولی پێنجەمی ڤێستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆر بەڕێوە دەچێ

:: PM:01:34:24/02/2020 ‌
سبەی خوولی پێنجەمی ڤێستیڤاڵی سینەمای دژ  بە تیرۆر دەست پێ‌ دەکات و ژمارەیەک فیلمی تێدا نمایش دەکرێ.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی شوبات، پشتیوان عەبدوڵا ڕێكخەری خوولی پێنجەمی ڤێستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆ لە هەولێر، بە ”وشە"ی گوت، خوولی پێنجەمی ڤێستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆر سبەی لە ئیمپایەر سینەمای فامیلی مۆڵی هەولێر دەست پێ‌ دەكات و تا ڕۆژی 28ـی شوبات بەردەوام دەبێت.

لە ڤێستڤاڵەكە 41 فیلمی عەرەبی و كوردی نمایش دەكرێت
ڕێكخەری پێنجەمین ڤێستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆر ڕای گەیاند، لە ڤێستڤاڵەكە 41 فیلمی عەرەبی و كوردی نمایش دەكرێت، لە کۆتاشدا خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەش دەكرێت.

ڕوونی كردەوە، ئەمساڵ هیچ پشتگیرییەكی مادی لەلایەن كۆمپانیاكان و حكوومەت بۆ ئەو فێستیڤاڵە دابین نەكراوە تەنیا سێ‌ كەس وەكو خێرخواز بڕێك پارەیان دابین كردووە.

باسی لەوەش كرد، 150 میوانی بیانی لەسەر ئەرك و تێچووی خۆیان بۆ بەشدارییکردن لە فێستیڤاڵەکە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.



وشە - رامیار جەواد