رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، سوپاى پاسدارانى ئێران كه به به‌هێزترین هێزى ئێران داده‌نرێت، رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌كى ناوخۆیى قووڵ ده‌بێته‌وه و گرنگترین خاڵى ته‌نگژه‌یه‌كه له‌ده‌ستدانى متمانه‌ى ئه‌م هێزه‌یه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى شوبات، چه‌ند به‌شێكى له راپۆرتێك بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر سوپاى پاسدارانى ئێران له رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، سوپاى پاسداران له‌و كاته‌ى هه‌وڵ ده‌دات ته‌نگژه‌ى نه‌مانى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس تێپه‌ڕێنێ كه له سێى كانوونى دووه‌م له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كوژرا، له‌و كاته‌دا رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ناوخۆیى ده‌بێته‌وه و هه‌ر ئه‌و كێشانه‌یش ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵ بۆ ئه‌م هێزه دروست ده‌كه‌ن.
خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه بارته‌قاى كوشتنى سلێمانى بۆ پاسداران كاره‌سات بوو
له‌سه‌ره‌تا راپۆرته‌كه هاتووه "سوپاى پاسداران رووبه‌ڕووى چه‌ند ته‌نگژه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌ى ده‌كات ". دواتر باس له‌وه ده‌كات دوو كێشه هه‌ن رووبه‌ڕووى سوپاى پاسداران ده‌بنه‌وه، یه‌كه‌میان لێكه‌وته‌كانى كوشتنى قاسم سلێمانییه و ئه‌ویتریش پێوه‌ندى به‌و كاردانه‌وانه هه‌یه كه له دواى خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكى ئێرانه‌وه دروست بووه.
واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، سوپاى پاسداران كه به به‌هێزترین هێزى ته‌ناهى ئێران داده‌نرێن و ده‌سه‌ڵاتى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌یه، پێویسته له دواى كوشتنى سلێمانى و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه پێداچوونه‌وه بۆ ستراتیجى خۆى بكات.
به‌تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت پێشتر به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، گوایه له مانگى تشرینى دووه‌م خۆپێشانده‌رانى كوشتووه. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م رووداوانه كه راپۆرته‌كه بۆ سوپاى پاسداران به "شكست" و "كاره‌سات" وه‌سفى ده‌كات، كه‌چى ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ركرده‌كانى سوپاى پاسداران بایه‌خ به‌م گۆڕانكارییانه ناده‌ن و له‌سه‌ر ده‌رخستنى تواناى خۆیان به‌رده‌وامن.
له‌وانه سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ته‌كنه‌لۆجیایه‌كى نوێیان ئاشكرا كرد كه له تواناى هه‌یه، په‌ره به چه‌ك و جبه‌خانه‌یان بدات. دواتر هه‌فته‌ى رابردوو فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند رێگرى له كه‌شتییه‌كى ئێرانى كردووه، چه‌كى ئێرانى هه‌ڵگرتووه و به‌ره‌و میلیشیاى حووسییه‌كانى یه‌مه‌نى بردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كان له هه‌ڵبژاردنى رۆژى هه‌ینى رابردوو، كاندیدانى سوپاى پاسداران توانیویانه ده‌نگێكى زۆر به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌مه‌یش به سه‌ركه‌وتنى ئه‌وان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه چاودێرانى سیاسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئێسته سوپاى پاسداران كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وى و له بارودۆخى شكست دایه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌ده‌ستى هێناوه.
سه‌عید گوڵكار شاره‌زا له هێزه ته‌ناهییه‌كانى ئێران و مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى تینیسى له ئه‌مه‌ریكا، له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ده‌ڵێ "كوشتنى قاسم سلێمانى و خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه بۆ سوپاى پاسداران كاره‌ساتێكى گه‌وره بوو، به تایبه‌تى ده‌زانرێت خسته‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه وایكرد پاسداران به ته‌واوى متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ست بدات".
گوڵكار باس له‌وه ده‌كات سوپاى پاسداران بۆ پاراستنى كۆمارى ئیسلامى ئێران دانراوه، به‌ڵام دواى خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه پێویستى به دروستكردنه‌وه‌ى متمانه هه‌یه، ئه‌مه‌یش كاتێكى زۆرى ده‌وێ، چونكه ژماره‌ى دانیشتووانى ره‌خنه‌گر له سوپاى پاسداران زیاتر بووه. هه‌روه‌ها ئه‌م چاودێره سیاسییه باس له‌وه ده‌كات ستراتیژییه‌تى ئێسته‌ى سوپاى پاسدران چوونه جه‌نگ نییه له‌دژى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكو جارێكى تر تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆیه‌تى.
به بڕاوى سه‌عید گوڵكار به‌شێكى زۆرى ئه‌م ستراتیژییه‌ته ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران. ئه‌وه‌ى وا ده‌كات ئه‌ركه‌كه‌ى قوڕس بێت ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌ژموونى سوپاى پاسداران له ناوچه‌كه بپارێزێت، بێ ئه‌وه‌ى كاردنه‌وه‌یه‌كى توند ئه‌مه‌ریكا دروست بكات.
ئاریان ته‌بتایى كه ژنه توێژه‌رێكى ئێرانییه له كۆمپانیاى راند گرووپ له واشنتن كار ده‌كات، بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست باس له‌وه ده‌كات، تواناى ئیسماعیل قائانى زۆر كه‌متره له سلێمانى.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست: سه‌ركرده‌كانى پاسداران كه‌وتوونه‌ته ركابه‌ریى یه‌كتر
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كرێت قائانى پێشتر به‌رپرس بووه له‌و كرده‌وانه‌ى فه‌یله‌ق قودس كه له رۆژهه‌ڵاتى ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراون، واته له پاكستان و ئه‌فغانستان، بۆیه ده‌كرێت ئه‌فغانستان بكات به ناوه‌ندێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئێسته ململانێیه‌ك له نێوان ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى ئێرانه‌وه هه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌واڵگرى سه‌ر به سوپاى پاسداران لێكۆڵینه‌وه له‌و بۆشاییانه ده‌كات كه هۆكار بوون له كوشتنى سلێمانى.
سه‌باره‌ت به نه‌مانى متمانه به سوپاى پاسداران، هاووڵاتییه‌كى ئێرانى كه قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و ناوێكى خوزاراوى "باریا" بۆ دانراوه گوتوویه‌تى "كاره‌ساتى خستنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه ده‌ریخست سوپاى پاسداران هیچ ته‌كنه‌لۆجیایه‌كى سه‌ربازى چاكى نییه".