توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی هۆكاری وه‌حشیگه‌ری و دڕنده‌یی ڤایكینگه‌كان گه‌یشته ئه‌نجامێكی نوێ كه تا ئێسته سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان دركیان پێی نه‌كردووه، ئه‌ویش خواردنی جۆره چایه‌كی بێهۆشكه‌ره له‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌رانه‌وه، به‌وهۆیه‌وه هه‌ستیان به ئازار نه‌كردووه و زۆر دڕندانه و سه‌رشێتانه كوشتوبڕیان ئه‌نجام داوه.
زانایان
ده‌ڵێن، كه ڤایكینگه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره چایه‌یان خواردووه‌ته‌وه، هیچ هه‌ست و به‌زه‌ییه‌كیان نه‌ماوه و زۆر دڕنده و وه‌حشیانه په‌لاماری دوژمنه‌كانیان داوه، له ته‌ك ئه‌وه‌یش هیچ هه‌ستیان به ئازار و ترس نه‌كردووه، بۆیه به بوێرترین و شهڕكهرترین جه‌نگاوه له مێژوو ناویان ده‌برێت.
هۆكاری وهحشیهتناكی جه‌نگاوه‌رانی بۆ خواردنی جۆره چایه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه
پێشتر به‌شێك له توێژه‌ران له‌و بڕوایه‌دابوون كه جیناتی ڤایكینگه‌كان له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی تر جیاوازه و ئه‌وان وهحشیگهرتر و دڕنده‌تربوون، به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به ته‌واوی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هۆكاری دڕنده‌ییان بۆ ئه‌و جۆره چایه بێهۆشكه‌ره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه به به‌رده‌وامی چه‌كداره‌كانیان خواردوویانه‌ته‌وه.
له سه‌ده‌كانی پێش زایین چه‌كدارانی ڤایكینگ گه‌وره‌ترین مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئه‌وروپا دروست كردبوو و شانشین و گه‌لانی ناوچه‌كه به ته‌واوی له شاڵاوی ڤایكینگه‌كان ده‌ترسان، چونكه ئه‌وان تا شار و فه‌رمانڕه‌واكانیان وێران نه‌كردبایه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان و به دڕنده‌ترین و خوێنڕێژترین جه‌نگاوه‌ریش داده‌نرێن له مێژوو دا.