بەرپرسی سەربازی فرقەی مووسڵی چەكدارانی داعش كوژرا

:: PM:07:21:17/10/2016 ‌
فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان لە بۆردومانێكدا كاتژمێری 5پێنجی ئێواره‌ی ئەمڕۆ توانیویانە گەورە تیرۆرستێكی داعش بەناوی (یەعرەب) بكوژن كاتێك هاتووە بۆ ڕێكخستنەوەی هێزەكانیان لە ناوچەیە تلكێف.

فڕۆكەكانی هاوپەیمانان به‌ پشتبەستن به‌ كۆكردنەوەی زانیاری ئەم بۆردومانەیان ئەنجام داوە و توانراوە گەورە تیرۆرست (یەعرەب) لە شارۆچكەی تلكێف بكوژن كه‌ پلەی بەرپرسی سەربازی فرقەی مووسڵی چەكدارانی داعشە.

هاوكات له‌ بۆردومانه‌كه‌دا (ئه‌بو ئیبراهیم) ناسراو بە زلزال كه‌ جێگری یەعرەب بووە كوژراوە لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە چەكداران كە لەم شوێنە بوون.

هەر ئەمڕۆ گەورە تیرۆرستێكی تری داعش كە بەرپرسی هێزە چەكدارەكانی داعش بوو لە باشوری موسڵ بەناوی ئەحمەد خەتاب كوژرا.

ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگار كردنەوەی شاری موسڵ لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی هەرێم سەرپەرشتی ده‌كرا، تیایدا له‌ ماوه‌ی 11 كاتژمێر توانرا 9 گوند ڕزگار بكرێتەوە كە بەشێكی زۆری ئەم گوندانە، گوندی كاكەییەكان بوون.

رامیار جه‌واد


وشە - عه‌لی سدیق