جێگری كۆنسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵه به‌و هه‌نگاوانه‌ی ژنانی كوردستان ناویانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان. هاوكات رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پشتگیری ده‌كات، له‌گه‌ڵ رێكخراوی كاروباری یاسایی ژنان كه رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیانه، له سه‌نگه‌ری داكۆكیكردندان له ژن و پلانیان هه‌یه بۆ كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژنانی كوردستان.
مایكا كایسگ جێگری كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" باس له دۆخی ژنانی كوردستان ده‌كات و پێی وایه به‌راورد به هه‌ندێك وڵات، هه‌نگاوی باشیان بڕیوه.
ئه‌و ده‌ڵێت "ساڵانێكه له هه‌رێمی كوردستان‌م و ده‌بینم ژنان له رووی كاركردن و هاتنه مه‌یدان بۆ بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیان باشن. هه‌ستیش ده‌كه‌م ژنان خۆیان له هه‌رێمی كوردستان خۆزگه و هیوای زۆریان به ژیانه، بۆیه به‌ره‌نگاری كۆسپه‌كانی ژیانیش بوونه‌ته‌وه".
مایكا كایسگ ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه خۆشحاڵه هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له ناخی ژنانی كورددا به‌دی ده‌كات. له‌وكاته‌ی به‌گوته‌ی ئه‌و "چونكه راسته پیاوان زۆر ئازادییه‌كانیان بۆ به‌رته‌سك نه‌كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵی بێوچانی ژنانیش كه‌م نییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ژیان".
جێگری كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێ هه‌ر شتێك له كۆمه‌ڵگه نامۆیه و له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌مپه‌ره له به‌رده‌م ژنان، بخرێته ڕوو و هاوئاهه‌نگی پیاوانیش گرنگه چونكه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن له كۆمه‌ڵگه‌دا.
رێكخراوه پاڵپشتكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا چاویان له به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی ژنانه له هه‌رێمی كوردستاندا
هاوكات له‌یلا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی تیمی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی، به"وشه" راگه‌یاند، دید و تێڕوانینی بیانییه‌كان بۆ ره‌وشی ژن له كوردستان جێی بایه‌خه و گرنگی خۆی هه‌یه. به‌گوته‌ی خۆی "ئه‌وان وه‌ك رێكخراوه‌كه‌یان ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه به پاڵپشتی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی ژن".
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی وادی، پرسێكی زۆر هه‌ستیار هه‌یه ئه‌ویش خه‌ته‌نه‌كردنه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رووی خۆیان، 15 ساڵ بۆ گه‌رمیان ده‌ستنیشان كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بكرێت و بنبڕ بكرێ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كاته‌كه به‌كۆتا هاتووه و گه‌رمیان بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی پاك له خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه، پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یش پلان هه‌یه له ناوچه‌كانی تریش بنبڕ بكرێت.
زیاتر گوتی، "بۆ خزمه‌تكردنی ژنان هه‌وڵ ده‌ده‌ین بزانین له رووی تره‌وه چ له‌مپه‌رێك هه‌یه له به‌رده‌م ژنان تا بیوه‌ستێنین، ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری میدیاكان و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژنان".
سه‌رۆكی رێكخراوێكی تایبه‌ت به بواری یاسایی له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وانیش رێكخراوه‌كه‌یان به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات، به پێویستی ده‌زانێ له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و یاسایانه تێك بشكێنرێت كه هێشتا له به‌رده‌م ژناندا كۆسپ دروست ده‌كه‌ن.
شۆخان حه‌مه‌ڕه‌شید سه‌رۆكی رێكخراوی هاریكاری یاسایی له هه‌رێمی كوردستان به"وشه" ده‌ڵێ، له یاسای ژماره هه‌شتی ساڵی 2011ی په‌رله‌مانی كوردستان، ناڕوونی هه‌یه و هه‌ندێك بڕگه‌ی روون و شی نه‌كراونه‌ته‌وه تا مافی زیاتر بدات به ژن بۆ داكۆكی له مافه‌كانیان.
ئه‌و نموونه‌یه‌كی زیندووی هێنایه‌وه كه له‌و یاسایه‌دا مافی سكاڵاكردنی به منداڵی كچی خه‌ته‌نه‌كراو نه‌داوه بتوانێ سكاڵا تۆمار بكات له دژی ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه كراوه، به‌ده‌ر له‌وه منداڵ شاره‌زایی ئه‌وه‌ی نییه سكاڵا بكات، به‌ده‌ر له‌وه باوك و دایك كه هه‌ڵده‌ستن به خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵ، ناچن سكاڵا له‌سه‌ر خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆیه ده‌بوو به‌پێی یاسا ماف به كه‌سانی وه‌ك دراوسێ و خزم و كه‌سوكار بدرایه سكاڵا له‌سه‌ر باوك و دایك تۆمار بكه‌ن، كاتێكدا هه‌ڵده‌ستن به خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵه‌كانیان.
زیاتر خستیه‌ڕوو، به‌هه‌مان یاسا له هه‌رێمی كوردستان كاری رژد بۆ نه‌هێشتنی فره‌ژنی كرا، به‌ڵام بۆ هێنانی ژنی دووه‌م و سێیه‌م له دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هیچ رێگرییه‌ك نییه.
فاتیمه مه‌حموود ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان، پاڵپشتی و هاتنه مه‌یدانی رێكخراوه بیانییه‌كان و كۆنسوڵگه‌ی وڵاتانی به پێویست و گرنگ زانی بۆ خزمه‌تكردن به ره‌وشی ژنانی كوردستان.
ئه‌و بۆ "وشه" پێداگری كرد، نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی له نێوان رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژنان له كوردستان له‌لایه‌ك و مانه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ته‌نگژه‌ی دارایی ساڵانی رابردوو، هۆكارگه‌لێكن وا ده‌كه‌ن رێكخراوه‌كانی ژنان نه‌توانن هه‌نگاوی گرنگ بگرنه‌به‌ر بۆ خزمه‌تكردنی ژنان.
ئه‌م به‌دواداچوونه له‌وه‌وه هات كه ژماره‌یه‌كی ژنی جیاواز له رێوڕه‌سمێكدا له كه‌لار كۆبوونه‌وه بۆ راگه‌یاندنی "بنبڕكردنی خه‌ته‌نه‌ی كچ" له گه‌رمیان، كه رێكخراوی وادی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا گێڕاوه.
وشه/راپۆرتی سه‌بری هۆرێنی