باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كه، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان رای ده‌گه‌یه‌نێت، با ئه‌مساڵ یاده‌كانی وه‌فات و له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر به‌ڕێوه نه‌چێت.
ته‌ندروستیی هاووڵاتییان له هه‌موو شتێك گرنگتره
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه تایبه‌ته‌ی له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق و هه‌ندێ شوێنی دنیا هاتووه‌ته ئاراوه، و له پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی خه‌ڵك، پێمان باشه كه ئه‌مساڵ ڕێوڕه‌سمی جه‌ماوه‌ریی یاده‌كانی وه‌فات و له‌دایكبوونی جه‌نابی بارزانیی نه‌مر ئه‌نجام نه‌درێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، وێڕای سوپاسگوزاریمان بۆ هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان، به‌ڵام ته‌ندروستیی هاووڵاتییان له هه‌موو شتێك گرنگتره.
رۆژی یه‌كی ئادار ساڵوه‌گه‌ڕی وه‌فاتی مه‌لا مسته‌فا بارزانییه و هاوكات ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی ئه‌و سه‌ركرده مێژووییه‌ی كورد ده‌كه‌وێته رۆژی 14ی مانگی ئادار و ساڵانه له هه‌ردوو یاده‌كه‌دا به شكۆوه رێوڕه‌سمی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت.