به‌رپرسی گرتووخانه‌كانی ئێران، گواستنه‌وه‌ی گیراوان له نێوان گرتووخانه‌كان و سه‌ردانیكردنی ماڵباته‌كانی راگرت و رۆژنامه‌كانی ئێرانیش هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌ناو چه‌ند گرتووخانه‌یه‌ك بڵاو كردووه‌ته‌وه.
مەرجی تەندروستی لە گرتووخانەکان نییە و کۆرۆنا بە خێرایی گەشە دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، عه‌لیئه‌سغه‌ر جه‌هانگیری به‌رپرسی گشتیی گرتووخانه‌كانی ئێران له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، سه‌ردانكردنی كه‌سوكاری گیراوان بۆ گرتووخانه‌كانمان راگرتووه، ئه‌و بڕیاره‌یش بۆ به‌رگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هاوكات بڕیارمان داوه چیتر گیراوان له نێوان گرتووخانه‌كاندا نه‌گوازرێنه‌وه و جگه له تیمه پزیشكییه‌كان، هیچ كه‌س و ناوه‌ندێك بۆیان نییه سه‌ردانی گرتووخانه‌كان بكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی جه‌هانگیری له كاتێكدایه رۆژنامه‌ی "ئێران" له راپۆرتێكدا تووشبوونی چه‌ند گیراوێكی له گرتووخانه‌كانی ئێوین و كه‌ره‌ج بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، تا ئێسته رێكارێكی ئه‌وتۆ بۆ دڵنیابوون له بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو گرتووخانه‌كان نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له گرتووخانه‌كانی ئێران زۆر خراپه و ئه‌وه‌یش وا ده‌كات گرتووخانه شوێنێكی له‌بار بێت بۆ گه‌شه‌كردن و ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌رپرسی گشتی گرتووخانه‌كانی ئێران ده‌ڵێ، تا ئێسته دڵنیا نین له‌ناو گرتووخانه‌كان كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت و ئه‌وه‌ی له میدیاكان دا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.
تا ئێسته رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای چه‌ند وڵاتێك، ئێرانیان به شاردنه‌وه‌ی ئاماری تووشبووان و قوربانیانی كۆرۆنا تۆمه‌تبار كردووه، ئه‌و وڵاته تا ئێسته‌یش ئاماده نییه هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئامارێكی دروست له تووشبووانی ئه‌و ڤایرۆسه له ئێران ئاماده بكات.