له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له ئێران 44 هاووڵاتیی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون و حه‌وت كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا گەیشتە 139 کەس
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له
راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری قوربانیانی كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 44 كه‌سی تر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه حه‌وت كه‌سی تر به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و تا ئێسته به‌هۆی كۆرۆناوه 19 هاووڵاتیی ئێرانی گیانیان له ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه، له سه‌رانسه‌ری ئێران تا ئێسته 19 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 120 كه‌سیش تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان كه به گشتی ژماره‌یان ده‌كاته 139 كه‌س.
میدیاكانی ناوخۆی ئێران ئاماره‌كانیان له سه‌رووی ئه‌و ژمارانه‌یه كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار به ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌كانی ئێرانیان راگه‌یاندووه كه ته‌نیا ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه چه‌ند هێندی ئه‌و ئاماره‌یه كه وه‌زاره‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وڵاتان رژێمی ئێران به شاردنه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، به‌هۆی ناشه‌فافی له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێران كۆرۆنا ده‌كاته دێوه‌زمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌هۆی گه‌شتیاری ئێرانییه‌وه بووه.