مرۆڤ له ژیانیدا چه‌ندان جار رووبه‌ڕووى ته‌نگژه ده‌بێته‌وه، له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه كه هه‌موو شتێك تێیدا به سیستم ده‌ڕوات، ئه‌وا كاریگه‌ریی ته‌نگژه‌كان كه‌م ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى كه خاوه‌ن سیستمێكى جێگیر نین و ئاستى هۆشیاریان بۆ ته‌نگژه‌كان نزمه، ئه‌وا زۆر جار ته‌نگژه‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
ته‌نگژه چییه؟
ته‌نگژه هه‌ندێك جار له زمانى كوردى وشه‌ى "قه‌یران"یشى بۆ به‌كاردێت، له زانسته‌كانى كارگێرى چه‌ندان پێناسه‌ى هه‌یه، له‌وانه بریتییه له وه‌ستانى ئه‌و گۆڕانكارییانه كه به رێكى له ناو كۆمه‌ڵگا روو ده‌ده‌ن، به‌مه‌یش بارێكى ناسه‌قامگیر دروست ده‌بێت و پێویستى به‌وه هه‌یه به په‌له چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى له‌سه‌ر ئاینده كه‌م بكرێته‌وه".
له فه‌رهه‌نگى ره‌ندام "ته‌نگژه" به‌م شێوه‌یه پێناسه كراوه "بارودۆخێكى گواستنه‌وه‌یه، به ناهاوسه‌نگى ده‌ناسرێته‌وه، خاڵێكى وه‌رچه‌رخانه له‌ژێر رۆشنایى ئه‌ودا گۆڕانكارى له ئاینده‌دا روو ده‌دات و ده‌بێته گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره".
ره‌نگه چه‌ندان پێناسه‌ى تر بۆ ته‌نگژه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ساده باسى ته‌نگژه بكرێت، ده‌توانرێت بگوترێت ته‌نگژه له كێشه فراوانتره و گۆڕانكاریى گه‌وره له كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كات جا به ئه‌رێنى بێت یان نه‌رێنى، پێویستى به‌وه هه‌یه كۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان به ته‌واوى خۆیان بۆ ئاماده بكه‌ن.
له ته‌نگژه‌كان خه‌ڵك ده‌بێت دروستكردنى قاتوقڕى و پڕوپاگه‌نده دوور بن
جیاوازیى نێوان ته‌نگژه و كێشه چییه؟
هه‌ندێك له كێشه‌كان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌وا ده‌بن به ته‌نگژه، به‌ڵام كێشه‌كان بچووكتر و تایبه‌تتر. له‌وانه‌یه كێشه ته‌نیا له كه‌رتێك یان بوارێكى دیاریكراوى كۆمه‌ڵگه روو بدات، به‌ڵام كاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگه نه‌بێت، كه‌چى ته‌نگژه وا نییه كاریگه‌رى به‌سه‌ر ته‌واوى ره‌هه‌نده‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌بێت. زانایان ده‌ڵێن چه‌ند خاڵێك هه‌یه وا ده‌كات ته‌نگژه جیاوازى له‌گه‌ڵ كێشه هه‌بێت، له‌وانه ناتوانرێ پێشبینى ئه‌نجامه‌كانى بكرێت، كاریگه‌رى به‌سه‌ر لایه‌نى تر ده‌بێت، پێویستى به بڕیارى خێرا هه‌یه، كات ره‌گه‌زێكى گرنگ ده‌بێت له پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى.
چه‌ند جۆر ته‌نگژه هه‌یه؟
له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى مێژووى مرۆڤایه‌تى ته‌نگژه هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى نوێشدا ته‌نگژه هه‌بووه. هه‌ندێك له ته‌نگژه‌كان ئابووریین، هه‌ندێك سیاسین وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و ململانێى چه‌كدارى، هه‌ندێكى تر ته‌ندروستیت وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تا، جۆرێكى تریش ته‌نگژه به‌هۆى كاره‌ساته سرووشتییه‌كان دروست ده‌بێت وه‌ك گڕكان و بوومه‌له‌رزه و لافاو.
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كان ده‌كه‌ین؟
ته‌نگژه‌كان كاتێك به‌رۆكى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌گرن، ئه‌وا وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كرا ده‌بێت ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه خۆى بۆ ئاماده بكه‌ن. بۆئه‌وه‌ى بتوانن ته‌نگژه‌كه تێپه‌ڕ بكه‌ن و كۆمه‌ڵگه بگه‌یننه‌وه دۆخى ئارامى و سه‌قامگیرى. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌نگژه بكرێت ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى ته‌نگژه‌كه دوو هێنده بێت و دره‌نگتر چاره‌سه‌ر بكرێت. كه ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ ده‌بێت. له بنه‌ڕه‌تدا كه ده‌گوترێت ده‌بێت كات ره‌گه‌زێكى گرنگه له چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كان ماناى ئه‌وه‌یه هه‌ر چركه‌ساتێك له چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه ژیانى خه‌ڵكێكى زیاتر ده‌كات به قوربانى و له‌سه‌ر حیسابى رۆحى مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به لایه‌نى فه‌رمیى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رده‌كات و شانه‌ى ته‌نگژه‌كان پێكده‌هێنێ. به‌ڵام ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌یش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و رێكخراوه فه‌رمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكار بێت، بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان، ئه‌گینا هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت زۆرجار كاریگه‌ریی ئه‌وتۆیان نابێت.
تاكه‌كه‌سێك ده‌بێت له ته‌نگژه‌كان چى بكات؟
راسته ته‌نگژه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن تاكه‌كه‌سێك یان هه‌زار كه‌س بتوانن به‌رگه‌ى بگرن. به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆ بگرێت و ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر به‌شدار ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كه.
ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌نگژه بكرێت خراپییه‌كانى دوو هێنده ده‌بێت
بۆیه ده‌بێت تاكه‌كه‌س له كاتى ته‌نگژه‌كان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكات:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له بازنه‌یه‌كى بچووكى خێزانه‌كه‌یشى بێت ده‌بێت هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بكات و له راست خۆیه‌وه هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كه بدات.
دووه‌م: ده‌بێت بزانێت ته‌نگژه‌كان هه‌ر چه‌نده گه‌وره‌یش بن سه‌ر ده‌چن بۆ ئه‌مه‌یش ده‌یان نموونه له‌سه‌ر ئاستى دنیا هه‌یه، بۆیه ده‌بێت تا بتوانێت سه‌بر بگرێت.
سێیه‌م: قاتوقڕى دروست نه‌كات، زۆرجار له ته‌نگژه‌كان قاتوقڕى دروست ده‌بێت، بۆ ئه‌ركى هه‌ر كه‌سێك به‌شدار نه‌بێت له دروستكردنى ئه‌م دیارده‌یه.
چواره‌م: به پروپاگه‌نده باوه‌ڕ نه‌كات، له كاتى ته‌نگژه‌كان چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى بازرگانى و بازرگانانى چاوچنۆك پروپاگه‌نده بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، یانیش هه‌ندێك جار نه‌یارانى كۆمه‌ڵگایه‌ك ته‌نگژه‌كان به‌هه‌لێك ده‌زانن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كان.
پێنجه‌م: ده‌ستبه‌ردارى خۆشییه‌كانى بێت، كاتێك كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت له ته‌نگژه‌یه‌كه‌ت له ته‌نگژه دایه، ناكرێت تۆ له‌سه‌ر به‌زمى خۆت بیت و به‌دواى خۆشییه‌كانى خۆت بیت، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌نیا كاره پێویسته‌كانى ژیانت ئه‌نجام راپه‌ڕێنى.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر له هه‌موو كاتێكدا چاوچنۆك و خۆپه‌رستى ده‌بێت له كاتى ته‌نگژه‌دا ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مێكیش بێت ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م خه‌سڵه‌تانه بیت.
حه‌وته‌م: راسته كات له كاتى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كان گرنگه به‌ڵام ناكرێت بێ بیركردنه‌وه‌ى قووڵ و دروست بڕیار بده‌یت.