ده‌وامنه‌كردنی ژنان له ئێواران و شه‌واندا، ته‌نیا بابه‌تێكی ئایینی نییه، توێژینه‌وه زانستییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، كاتێك له ئێواران و شه‌وان ده‌وام ده‌كه‌ن، له چه‌ندان ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیان ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی نه‌خۆشیی مه‌ترسیداریش ببنه‌وه.
چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی زانستیی نوێ ده‌یسه‌لمێنن، تێكچوونی سیسته‌می خه‌و، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ژنان زۆر له پیاوان زیاتره و ڕاسته‌وخۆ زیان به مێشكیان ده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌وانه‌ی به شه‌و ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌دوور نین له‌و چه‌ندان نه‌خۆشیی چاوه‌ڕوانكراو، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی دووگیانن، دوور نییه به‌هۆی ئه‌و تێكچوونی سیسته‌می خه‌وه، منداڵه‌كانیان له‌بار بچێت.
ئه‌و ژنانه‌ی دووگیانن و له هه‌فته‌ی چواره‌م تا 22، ئه‌گه‌ر ده‌وامی شه‌وانیان كردبێ، كۆرپه‌كه‌یان له مه‌ترسیدا بووه
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه باس بكه‌ین، مه‌به‌ستمان له ده‌وامی شه‌وان ئه‌وه‌یه، هه‌ر ده‌وامێك ببێته هۆكاری گۆڕینی سیسته‌می خه‌و. بۆ نموونه ژنێك تا سه‌عات 11 شه‌و ده‌وام ده‌كات، به‌ڵام به گشتی هه‌موو ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌ی وا ڕاهاتووه كه سه‌عات 12ی شه‌و بخه‌وێ، ئه‌وا ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی به‌سه‌ردا ڕوو نادات.
له‌ده‌ستدانی كۆرپه
سیسته‌می شیفت له ده‌زگه حكوومییه‌كاندا هه‌یه و زیاتر كه‌رتی ته‌ندروستی ژنان ده‌گرێته‌وه. توێژینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌و ژنانی له هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار یان زیاتر شه‌وان ده‌مێننه‌وه و كار ده‌كه‌ن، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كۆرپه‌كه‌یان دروست ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی دانیماركیدا، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 22 هه‌زار ژنی دووگیان كراوه كه كاری گشتی ده‌كه‌ن به تایبه‌تی له نه‌خۆشخانه‌كان و سوودیان له ئاماری تۆماركراوی نیشتمانیی دانیمارک سه‌باره‌ت به له‌دایكبوون و مردووه‌كان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، ئه‌و ژنانه‌ی دووگیانن و له هه‌فته‌ی چواره‌م تا 22، ئه‌گه‌ر ده‌وامی شه‌وانیان كردبێ، كۆرپه‌كه‌یان له مه‌ترسیدا بووه. دوای هه‌فته‌ی ههشتمهم، هه‌ر ژنێكی دووگیان كه ده‌وامی شه‌وانی هه‌بووه، زۆرتر تووشی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه و به ڕێژه‌ی 32% منداڵه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه. تا ژماره‌ی شه‌وانی دهوامهكهش له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر بێت، مه‌ترسییه‌كه زۆرتر بووه.
وڕبوون و بیرچوونه‌وه
مێشكی مرۆڤ به شێوه‌ی نه‌ست، سیسته‌مێكی بۆخۆی داناوه كه كاره‌كانی ده‌كات، وه‌ك چۆن كاته‌كانی خه‌و، بیركردنه‌وه، خواردن و هه‌موو كارێكی تری ڕۆژانه‌ی تۆمار كردووه، واش ڕێكی خستووه، به ڕۆژ چالاك بێت و شه‌و پشوو بدات. كاتێك هه‌ر یه‌كێك له‌و شتانه له كات و به‌رنامه‌ی خۆی لا بدات، له ڕێگه‌ی زۆرله‌خۆكردن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و بمێنینه‌وه و ڕۆژ بخه‌وین، ئه‌وا ئه‌و سیسته‌مه داڕێژراوه‌ی مێشكمان ده‌ست به گۆڕانكاری و ده‌ستكاری سیسته‌مه‌كه‌ی ده‌كات، كاتێك ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نابێ، له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند شه‌وێك پێچه‌وانه‌ی یاسا گشتییه‌كه‌ی مێشكت كار ده‌كه‌یت، كاریگه‌ری دروست ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مێشكی ژنان زۆر زیاتره له پیاوان، ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه، وه‌ك به‌رپرسیارییه‌تی كاری ماڵه‌وه، چونكه ژنان له ڕۆژانی پشووشدا ناتوانن قه‌ره‌بووی ئه‌و كهمخهویه بكه‌نه‌وه و كاره‌كانی ماڵ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پیاوان هیچ نه‌بێ هه‌فته‌ی ڕۆژێك به باشی ده‌خه‌ون. ئه‌مه‌ش تاكه هۆكار نییه، پێشتر له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه ساڵی 1984 كراوه، ئاشكرا بووه، سه‌عاته‌كانی مێشكی ژن له ڕۆژدا زیاتر له پیاو كار ده‌كات، هه‌ر بۆیه پێویستی به خه‌وی زیاتره، له به‌رانبه‌ردا مێشكی پیاو خاوتر كار ده‌كات و به خه‌وی كه‌متریش ده‌توانێ ڕێژه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ست بكه‌وێ.
نه‌خۆشیی شه‌كره
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامی داوه و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر 150 هه‌زار كه‌س كردووه كه له نه‌خۆشخانه‌كان كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 15 ساڵی پێ چووه، ده‌ركه‌وتووه، كه‌مخه‌ویی ژنان، ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان وه‌ك پێویست چالاك نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ڕێژه‌ی شه‌كر بكه‌ن.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ی شه‌وان كاریان كردووه، گرفتی ته‌ندروستیان هه‌بووه، وه‌ك شه‌كره، دڵ یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر بێت. بۆیه داوایان كرد، پێویسته ژنان له ئیشی شه‌وان دوور بخرێنه‌وه.
شێرپه‌نجه
له‌سه‌ر كاریگه‌ریی ده‌وامی شه‌وان بۆ ژنان، توێژینه‌وه‌ی زۆر كراوه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێوه‌ستی ده‌كه‌ن به باری ته‌ندروستییه‌وه و زۆربه‌یان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی، مانه‌وه‌ی ژنان له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له دوو شه‌و و گرتنی كاتی خه‌و، تووشی خه‌مۆكی، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، شه‌كره و ته‌نانه‌ت شێرپه‌نجه‌ی كردوون.
ڕه‌نگه كه‌مێك سه‌یر بێت، شێرپه‌نجه و ده‌وامی شه‌وان، چ پێوه‌ندییه‌كیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زانایان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زاستی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ش بریتییه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه كه به‌شێكه له ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، كاركردن به سیسته‌می شیفت، هۆكارێكه بۆ تووشبوون به هه‌ندێك جۆر له نه‌خۆشیی شه‌كره.