له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له كوردستان تۆمار نه‌كراوه و 14 كه‌س ئه‌مڕۆ پشكنینیان بۆ كراوه.
ئه‌مشه‌و 26ی شوبات، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌ڕاونه‌وه هه‌زار و 724 كه‌س بوون و ئێسته له‌ژێر چاودێریدان و 12 هۆڵی تر بۆ چاودێری جیا كراوه‌ته‌وه.
14 گه‌شتیار پشكنینی بۆ كراوه و 11 پشكنینی تا ئێسته ده‌رچووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه 14 گه‌شتیار پشكنینی بۆ كراوه و 11 پشكنینی تا ئێسته ده‌رچووه كه هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا نه‌بووه و له‌كاتی هه‌ر حاڵه‌تێكی تری گوماناوی پشكنینی جۆراوجۆر جۆری بۆ ده‌كرێ.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به ڕێككاری نوێ كرد و گوتی، تیمی پزیشكی به هه‌موو ڕێككاره‌كانه‌وه له بازگه‌كان دانراون له‌نێوان شاره‌كانی كوردستان و ئه‌و بازگانه‌ی كوردستان به شاره‌كانی تری عێراق ده‌به‌ستنه‌وه و تا ئێسته‌یش له‌كاركردنن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه چه‌ند شوێنێك به‌هۆی گرانفرۆشی كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی داخراون و هاتوچۆی ئاواره‌كانیش له‌كه‌مپه‌كانه‌وه سنووردار كراوه كه ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێكی تر بووه.
د.سامان به‌رزنجی هێمای به‌وه كرد، كه له‌مشه‌وه‌وه كه‌ناڵێكی ناوخۆی ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕووداو و ئاماره‌كان و ڕێنوێنییه‌كان له‌وه‌وه بڵاو بكرێته‌وه.