سندووقی ڕووسی بۆ وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی به بڕی 1.25 ملیار دۆلار پشك و به‌های له ڕێی ماڵپه‌ڕێكی گه‌ڕانی یاندێكسی ڕووسی خسته ڕوو، وه‌به‌رهێنه‌رانیش به چڕی به دوای ئه‌و پشكانهوهن و ده‌یانه‌وێ وه‌به‌رهێنان له گووگڵی ڕووسی بكه‌ن.
یاندێكس كه پرۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ڕووسیایه و ده‌یه‌وێ ماڵپه‌ڕێكی گه‌ڕانی زه‌به‌لاح به داتابه‌یسێكی مه‌زنه‌وه هاوشێوه‌ی گووگڵ بخاته خزمه‌ت به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، ئه‌مه‌یش بۆ ڕێگری له قۆرغكردنی جیهانی ئینته‌رنێت دێ له‌لایه‌ن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ڕووسیاوه.
ڕووسیا ڕكابه‌ری گووگڵ دروست ده‌كات
كیریل
دیمتریڤ سه‌رۆكی سندووقی وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی ڕووسیا له‌وباره‌وه گوتی، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌یانه‌وێ پشكه‌كانی كۆمپانیای یاندێكس بكڕنه‌وه، گرنگی گه‌وره‌یش له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی بیانی و ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له نێو هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه به كڕینه‌وه‌ی پشكه‌كان ده‌درێت.
له ڕۆژانی ڕابردوو یاندێكس به بڕی 1.25 ملیار دۆلار پشكی خسته به‌رده‌م سه‌رمایه‌دارانه‌وه و كڕینی ئه‌و سه‌نه‌د و پشكانه له 2025 به گوێره‌ی پلانه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی داهاتی زۆر زیاتر له‌وه‌ی له وه‌به‌رهێنان له‌و بزوێنه‌ره ڕووسیه خه‌رجی ده‌كه‌ن.