خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌شدارن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك و هه‌میشه‌یش به دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێن، كه زۆرترین ئاسایش و دڵنیاییان هه‌بێ و كه‌سانی تر نه‌توانن بچنه نێو ئهكاونتهكانیانهوه، بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر ئه‌كاونته‌كه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، پێویست ناكات زۆر شاره‌زا و پرۆفیشناڵ بیت، ته‌نیا به‌م هه‌نگاوه‌ی له خواره‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو، ده‌توانن به ئاسانی ئه‌مه بزانن.
فه‌یسبووك ماوه‌یه‌كی زۆره تایبه‌تمه‌ندی كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كانی له‌سه‌ر ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه جۆراوجۆره‌كان داناوه، واته له نێو ئه‌كاونته‌كه‌ت ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه چه‌ند ئامێر ئه‌و ئه‌كاونته‌ی لێ كراوه‌ته‌وه و لۆكه‌یشن و شوێنیان له كوێیه.
بۆ زانینی ئه‌مه، پێویسته سه‌ره‌تا بچیته سه‌ر به‌شی Setting و له‌وێ به‌شی Security and login كلیك بكه‌یت و دواتر له ژێره‌وه نووسراوه له‌كوێوه تۆ هاتوویته ناو فه‌یسبووكه‌كه‌ت و مێژوو و كاتی كردنه‌وه‌ی فهیسبووكهكهشت له‌لایه‌ن ئامێره جیا جیاكانه‌وه بۆ ده‌خاته ڕوو.
ئه‌گه‌ر له مۆبایل یان كۆمپیوته‌ری شار و وڵاتێكی تر كراوه‌ته‌وه بزانه كه هاككراوی
بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه كێی تر فه‌یسبووكی تۆی كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م ئامێر كه له ژێر ناوه‌كه‌ی ئه‌كتیڤ نووسراوه، ئه‌وا تۆیت كه ئێسته فه‌یسبووكه‌كه‌ت كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ژێره‌وه كه پێشتر فهیسبووكهكهتی لێ كراوه‌ته‌وه پێشان ده‌دات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تۆ لاپتۆپێك و مۆبایلێكی گالاكسیت هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌ردووكیان فه‌یسبووكت هه‌یه، كه‌چی له‌و به‌شه‌دا ئامێرێكی ئایفۆن هه‌بوو كه تۆ هیچ كات ئایفۆنت نه‌بووه و فهیسبووكهكهتی لێ كراوه‌ته‌وه، ئه‌وا مانای وایه كه‌سێكی تر فه‌یسبووكی تۆی كردووه‌ته‌وه، هاوكات له ڕێی لۆكهیشنهكهوهیش ده‌توانی ئه‌مه بدۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر تۆ به ژیانت سه‌ردانی بۆ نموونه شارێك و وڵاتێكت نه‌كردووه، كه‌چی نووسراوه له وڵاتێكی تر فه‌یسبووكه‌كه‌ت كراوه‌ته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه جیا له‌تۆ كه‌سێكی تر فه‌یسبووكت ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته خێرا پاسۆردی فه‌یسبووكت بگۆڕیت و ئه‌و ئامێره‌یش بسڕیته‌وه كه له‌و ڕیزبه‌نده كه ئاماژه‌ی داوه تێیدا فهیسبووكهكانتی لێ كراوه‌ته‌وه.