ژنانی ئیتاڵیا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاینی سێ ڕێگه‌یان له‌به‌رده‌م بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له ژیان و جه‌سته و رووحی خۆیان بپارێزن، یان ده‌بوو ببن به راهیب و له دێر و كڵێساكان بمێننه‌وه، یاخود سواڵكه‌ر و له‌شفرۆش، یان هاوسه‌رگیریكردن، زۆرینه‌ی ڕه‌های ژنان هاوسه‌رگیریان هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام ژیانی هاوسه‌رگیریش به‌هۆی باڵاده‌ستی پیاوانه‌وه قورس و زه‌حمه‌ت بوو، چونكه له‌وكاته ده‌بوو هه‌موو خواستی پیاوه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌ر كاتێكیش پیاوان خواستیان هه‌بووایه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دان.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و كولتوور و نه‌ریته ژنانی ئیتاڵیا به دۆخێكی زۆر ئه‌سته‌م تێده‌په‌ڕین و زۆرینه‌ی ژیانیان بریتی بوو له نزاكردن و پاڕانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان له‌و جۆره شه‌ڕانگێزییه و سته‌مكردنه دوور بكه‌ونه‌وه كه به‌رانبه‌ریان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا به‌شێك له ژنان هه‌وڵیان دا پیاوه‌كانیان بكوژن، له نێویان دا ژنێك ده‌ركه‌وت به ناوی "جولیانا تۆڤانا" كه خه‌ریكی بازرگانی بوو به كه‌لوپه‌لی جوانكاری و به فریشه‌ی ڕزگاری ناوی ده‌ركردبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی هه‌بوو، هاریكاری زۆر ژنی كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆت و به‌ندی پیاوه‌كانیان رزگاریان ببێت، ئه‌و یارمه‌تیدانه‌یش به پێدانی جۆره ژه‌هرێك بوو به‌و ژنانه كه پێی ده‌گوترا "ئه‌كوا تۆڤانا" و ژنان بۆ پیاوه‌كان ده‌یانكرده ناو خواردنه‌وه و به‌هێواشی كۆتایی به ژیانیان ده‌هات.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره ژه‌هره و پێدانی به زۆرترین ژن له‌لایه‌ن جولیاناوه، ڕێژه‌ی مردنی پیاوان ڕووی له زیادبوون كرد و به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان زیاتر له 600 پیاو به هۆی ئه‌و ژه‌هره گیانیان له ده‌ست دا، ئه‌وكاته‌یش بووه هۆی دروستبوونی شۆك و ئاڵۆزییه‌كی زۆر له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵیا و هه‌مووان له هۆكاره‌كه‌یان ده‌كۆڵییه‌وه.
له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌م پیاوان زۆرترین ئه‌شكه‌نجه‌ی ژنانیان ده‌دا
به‌هۆی ئه‌م كارهوهیشهوه ناوی جولیانا له مێژوو مایه‌وه، به‌شێك به بكوژێكی ترسناك و به‌شێكیش به ڕزگار ناوی ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش دا كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه و ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن، له دوورگه‌ی سه‌قه‌لییه "سیسیلیان"ی ئیتاڵیا له دایكبووه و دایكی ناوی سوفانیا دی ئادمۆ بووه و شاره‌زایه‌كی گه‌وره‌ی بواری دروستكردنی بۆن و جوانكاری و ده‌رمانی ڕووهكی هه‌بووه له شاری پالیرمۆ، به‌ڵام له 12ی تهمووز/یۆلیۆی 1633 به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به كوشتنی فرانسیس ئادمۆی هاوسه‌ری ژههرخواردكرا و كۆتایی به ژیانی هێنرا.
جولیانا تۆڤانای كچی له‌لایه‌ن دایكییه‌وه فێری هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی جوانكاری كرابوو و چۆنیه‌تیی دروستكردنیانی ده‌زانی، بۆیه دوای گه‌وره‌بوونی له‌و بواره ده‌ستی به‌كار كردووه، گرنگی زۆریشی به به‌رهه‌مه‌كان دا و پێشی خستن، به‌مه‌یش ناوبانگێكی زۆر و سه‌رمایه‌كی زۆری به‌یه‌كه‌وه نا.
دوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره ژه‌هره و ده‌ركه‌وتنی به ناوی "ئه‌كوا تۆڤانا" ناوبانگی زۆر گه‌وره‌تر و فره‌وانتر بوو، به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و جۆره ژه‌هره له‌لایه‌ن دایكییه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه، چۆنیه‌تیی دروستكردنیشی فێركردووه و دواتر به ناوی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و له كاتی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی جوانكاری، به نهێنی ئه‌و جۆره ژه‌هره‌ی به ژنان فرۆشتووه، له جۆره قوتویه‌كی شووشه‌ی كردووه كه وێته‌ی قه‌شه نیكۆلاس پاری له‌سه‌ر بووه، زۆرینه‌ی ژنانیش پێشوازیان لێ كردووه و ژه‌هره‌كه‌یان كڕیوه، چونكه هه‌موو ئامانج و هیوای ژیانیان له‌ناوبردنی هاوسه‌ره‌كانیان و كۆتایهێنان به جه‌ور و سته‌مه‌كانیان بوو.
سه‌رچاوه‌كان ده‌لێن،
جولیانا هه‌رزوو بێوه‌ژن بوو، چونكه به خێرایی هاوسه‌رگیری كرد و كچێكی هێنا دنیاوه و دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی به هه‌مان جۆره ژه‌هر كوشتووه، كچه‌كه‌یشی به‌ناوی جیرۆلاما سپێرلا فێری دروستكردنی ژه‌هر و كه‌لوپه‌لی جوانكاری كردووه، بۆیه دروستكردنی ئه‌و جۆره ژه‌هره بووه پیشه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌یی و بۆ ماوه‌یی له دایكه‌وه بۆ كچان گوێزراوه‌ته‌وه، شێوازی دروستكردنهكهیشی وه‌ك نهێنییه‌ك ماوه‌ته‌وه و به ته‌واوی ئیتاڵیا بڵاوبووه‌ته‌وه.
جولیانا جۆره ژه‌هرێكی دروستكرد و به ژنانی ده‌فرۆشت به‌وهۆیه‌وه 600 پیاو كۆتایی‌یان پێ هێنرا و ژنان ڕزگاریان بوو
ئه‌و جۆره ژه‌هره‌ی دروستی كردووه، له ڕووهكی بلادۆنا و زه‌رنیخ و قورقوشم پێكهاتووه و شله‌یه‌كی بێ ڕه‌نگ و بۆن و تام بووه و چۆنیه‌تی و ڕێژه و بڕی ئه‌و پێكهاتانه‌یش نه‌زانراوه، له‌گه‌ڵ شه‌راب و ئاو تێكه‌ڵكراوه و به پیاوان دراوه، ته‌نیا دڵۆپێك یان دوو دڵۆپ به‌س بووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ژیانی كه‌سێك بهێنێت و كوشتنه‌كه‌یشی ڕاسته‌وخۆ نه‌بوو، به‌ڵام نیشانه‌ی هاوشێوه‌ی تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی لێ ده‌رده‌كه‌وێت و دواجاریش ئازار و برین له گه‌ده‌ی دروستبووه و تووشی وشكبوونه‌وه و ڕشانه‌وه‌ی زۆر بووه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر جێگا و تا دواجار كۆتای هاتووه و گیانی له ده‌ست داوه.
به‌هۆی پێشكه‌وتوویی ژه‌هره‌كه پزیشكانی ئه‌و سه‌رده‌مه تا ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌یانزانیوه پیاوان به‌وجۆره ژه‌هره ده‌مرن، به‌ڵكوو هۆكاره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشی جۆراوجۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. هه‌موو كاره‌كانی ئه‌و شۆڕشه‌ی ژنان به سته‌می پیاوان به ئاسایی ده‌ڕۆیشت، تا ژنێك بابه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه‌ی دڵی نه‌هاتبوو كه پیاوه‌كه‌ی بكوژێ و له دواسات په‌رداخی شه‌رابه‌كه‌ی لێ سه‌ندبوو و ڕێی نه‌دابوو بیخواته‌وه و ئه‌ویش زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی دابوو، تا ددانی به ڕاستییه‌كه نا، دواجار پیاوانی كڵێسا و سیسته‌می پایا و حكوومه‌ت بڕیاری گرتنی جولیانا تۆڤانایان دا و ئه‌ویش خۆی خسته كڵێسایه‌كی كۆن و داوای پشتیوانی كرد.
دواجار پیاوانی پاپا خۆی و كچه‌كه‌ی و چه‌ند كه‌سێكی تریان گرت و له ساڵی هه‌زار و 659 له گۆڕه‌پانی كامپۆ دی ڤیۆری له رۆما له‌سێداره‌دران و زۆریش له‌وانه‌ی كڕیاری بوون گیران و خرانه گرتووخانه‌ی كۆشكی پاپاوه، تا ساڵانێكی زۆریش دوای ئه‌وه هه‌ركات خه‌ڵكی له كتوپڕ بمردبووایهن كه‌سوكاری بیانووی ژه‌هرخواردكردنی كه‌سه‌كه‌یان ده‌خسته سه‌ر كه‌سانی نزیك له مردووه‌كه و له‌وانه‌یش مۆزارتی موزیسیان بوو، كه خۆی تا دوا هه‌ناسه‌ی باسی له‌وه ده‌كرد، كه ژه‌هری تۆڤانای پێ دراوه.