سه‌رۆكی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی خه‌میس خه‌نجه‌ر له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی دووپاتی كرده‌وه، كه بێ ڕه‌زامه‌ندی بارزانی و به‌شداری كورد له حكوومه‌ت ئه‌وان ده‌نگ به حكوومه‌تی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ناده‌ن، كه بڕیاره سبه‌ی له دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌پێبه‌خشین كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌وه.
خه‌نجه‌ر له دیداره‌كه دووپاتی كرده‌وه، سه‌ره‌تا عه‌لاوی ناوی له لیستی كاندیدانی سه‌رۆك وه‌زیران بوو، دوای ئه‌وه‌ی ویستمان كه‌سانی ناحزبی بدۆزینه‌وه، به پشتیوانی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی شیعه هێنرایه پێشه‌وه و بوو به كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ئاماژه‌ی دا، عه‌لاوی كه‌سێكی به ڕێز و شیاو و ڕاستگۆیه، به‌ڵام بنه‌ماكانی یارییه سیاسییه‌كه كێشه‌ی تێدایه به‌مشێوه‌یه‌ی ئه‌و له‌سه‌ری سووره، كاتێك عه‌لاوی كاندید كرا، مه‌به‌ستمان بوو وڵات له كێشه و ته‌نگژه‌كان ڕزگاری بێ و به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته داواكانی خۆپێشانده‌ران و خواستی عێراقییه‌كان له حكوومه‌ت بێته دی.
بێ كورد دۆخی عێراق له شوێنی چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كان بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت
له به‌شێكی تری دیداره‌كه
خه‌نجه‌ر گوتی، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی به‌شداری نه‌كردنی كورده له حكوومه‌ت، ئه‌وان ئه‌نجامی ڕیفراندۆمیان هه‌یه و جارێكی تر له جیاتی چاره‌سه‌ر كێشه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته گوێ له برایانی كورد بگیرێت، سه‌رۆك بارزانی زانیاری دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی لایه كه ناوی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تره‌وه پێشنیازكراون و عه‌لاویش ڕه‌تی نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش گرفته‌كه گه‌وره ده‌كات، بۆیه ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به حكوومه‌تی عه‌لاوی ناده‌ین به بێ ڕه‌زامه‌ندی كورد و چاره‌سه‌ركردنی خواسته‌كانیان.
پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به حكوومه‌تی عه‌لاوی ساز بكرێت و بێ كاندیدی كورد زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت متمانه‌یان پێ بدرێت و بڕیاره دواتریش عه‌لاوی له‌گه‌ڵ كورد بگاته ڕێككه‌وتن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌و شێوازه‌ی له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون پڕ بكاته‌وه.