شاندی دانوستانی كورد دوایین ده‌رفه‌ت ده‌داته محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و مه‌رجانه‌ی كورد ڕازی نه‌بێت كوردستان له‌و حكوومه‌ته ده‌كشێته‌وه. به‌گوته‌ی ئه‌ندامێكی شانده‌كه عه‌لاوی نه‌رمی نواندووه. به‌ڵام پسپۆڕانی سیاسی كشانه‌وه‌ی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به مه‌ترسی ده‌زانن.
ناكۆكی كورد و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئه‌وه‌یه كورد نایه‌وێ كه‌سانێك به‌ناوی قه‌واره‌ی كوردستان و وه‌زیری كورده‌وه له به‌غدا بن، ئه‌زموون و شاره‌زاییان نه‌بێت و كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ كورد دروست بێت، به‌ڵام عه‌لاوی سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاندیده‌كان خۆی دیاری‌یان بكات.
كوردستان نه‌رمی نانوێنێت و ئه‌وه به پێشێلكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌زانێ، بۆیه نایانه‌وێ دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خه‌بات، كه‌سێك له به‌غدا بڕیار بۆ كورد بدات كه چی بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق نه‌رمیی به‌رانبه‌ر كورد نواندووه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی شاندی كورد بۆ به‌غدا، به"وشه"ـی گوت، "عه‌لاوی ده‌ڵێ كابینه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێك دێنم، به‌ڵام هه‌ر خۆی سه‌ربه‌خۆ نییه، چونكه ده‌ستی سه‌دری له پشته‌وه‌یه و ئه‌وانیش كاندیدیان كردووه، بۆیه بۆ كوردیش به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبووڵكراو نییه".
پیره كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیشه، رای گه‌یاند، "هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كه ده‌ستوور ددانی پێدا ناوه و مافی هه‌یه، بۆیه ئاماده نییه له‌به‌ر هیچ بارودۆخێك هه‌ژموونی به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێمدا قبووڵ بكات و پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد بكرێت، ئه‌و یه‌كده‌نگییه زۆر گرنگه و به‌هێز و كاریگه‌رین".
پیره ئه‌وه‌ی له عه‌لاوی گواسته‌وه كه گوتوییه‌تی به‌هۆی داوای خۆپێشانده‌رانی عێراقه‌وه ده‌یه‌وێ كابینه‌یه‌ك له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ پێك بێنێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه له دۆخی عێراقدا به شكستخواردوو ده‌زانرێت، بۆ كوردیش جێی نیگه‌رانییه و قبووڵكراو نییه.
ئه‌ندامێكی تری شاندی دانوستانكاری كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه عه‌لاوی له دوا دانیشتنیاندا نه‌رمی نواندووه كه كورد خۆیان كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان دیاری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌و ده‌یانڵێت كه ده‌ستپاك و بێلایه‌ن و لێهاتوو بن، له‌و كه‌سانه‌دا هه‌بێت كه دیاری ده‌كرێن.
جه‌مال كۆچه‌ر كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیشه له په‌رله‌مانی عێراق، به"وشه" ده‌ڵێ، "له دوا دانیشتن‌دا عه‌لاوی نه‌رمیی نواند كه كورد خۆی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان دیاری بكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی (بێلایه‌ن و لێهاتوو و ده‌ستپاك) بن، به‌ڵام كورد هێشتا نایه‌وێ به‌غدا و عه‌لاوی مه‌رج به‌سه‌ر كاندید و بڕیاری كوردستاندا بسه‌پێنن".
"له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆ بووینه‌وه، ده‌چینه‌وه به‌غدا و گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌رفه‌تێكی تر ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌م عه‌لاوی، چونكه ئێسته كورد و سوننه ئاماده نین به‌و جۆره بچنه دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه بۆ رێژه‌ی یاسایی دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ریش دروست بكرێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كان نابێت" كۆچه‌ر وای گوت.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌م له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه كرد، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕای گه‌یاندبوو، نیازی عه‌لاوی به‌رانبه‌ر كورد باش نییه، ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه ناتوانێ متمانه دروست بكات.
به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری كورد، به"وشه"ـی راگه‌یاند، "ڕۆیشتنه‌وه‌ی ئێمه بۆ به‌غدا و دووباره دانوستان له‌گه‌ڵ عه‌لاوی، ده‌رفه‌تی كورده بۆ عه‌لاوی تا به مه‌رجه‌كانمان ڕازی بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و دواتر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد به‌یه‌كه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌دات".
ڕاسته كورد پێویستی به به‌غدایه، به‌ڵام حكوومه‌تێكی عێراقی به‌بێ به‌شداریی كورد، حكوومه‌تێكی لاواز له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێت
مه‌حموود له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌رله‌مانتاری عێراقه، زیاتری خسته ڕوو، "ڕاسته كورد پێویستی به به‌غدایه، به‌ڵام حكوومه‌تێكی عێراقی به‌بێ به‌شداریی كورد، حكوومه‌تێكی لاواز له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێت، هاوكات ئه‌و حكوومه‌ته نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ناكات، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێسته‌ی عێراق زۆر مه‌ترسیداره".
به‌ڵام كورد هێشتا پێویستی به عێراقه و له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌یدا، ئه‌وا مه‌ترسیی له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ته‌واوی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی تری نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست ده‌بێت.
ساڵح عومه‌ر شرۆڤه‌كاری سیاسی، وێڕای ئه‌وه‌ی پشتگیریی ئه‌و بۆچوونه ده‌كات كه ده‌بێ كار بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام ئاشكرای ده‌كات كه كورد پێویستی به به‌غدایه و له‌م بارودۆخه‌ی ئێسته‌یدا ڕه‌نگه كوردستان به‌رگه‌ی ته‌نگژه‌یه‌كی تری دارایی نه‌گرێت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "هه‌رچۆنێك بێت بارودۆخی عێراق هی ئه‌وه نییه كورد پشتگوێ بخرێت، كوردیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كرێ هه‌ندێ نه‌رمی بنوێنێت و به‌شداریی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكات".
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال