توركیا سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه وشكانی و ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران راگرت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره و تارانی تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سارد.
سەرجەم سنوورە وشکانی و ئاسمانییەکانی بەڕووی ئێران دا داخست
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شته ئاسمانییه ناسه‌ربازییه‌كانی توركیا له
راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار راگرت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌شتانه‌ی له ئێرانه‌وه بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌درێن، به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتیار وه‌رناگرن، به‌ڵكو ته‌نیا فڕۆكه‌ی ئێرانی بێ سه‌رنشین بۆیان هه‌یه بێنه ناو خاكی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاره ئێرانییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ئێران ئیر"ی كۆماری ئیسلامیی ئێران رای گه‌یاندووه، له‌لایه‌ن توركیاوه نامه‌یه‌كیان پێ گه‌یشتووه و تێیدا ئاماژه دراوه، هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی نابێ بێته ناو خاكی توركیاوه، ته‌نانه‌ت بۆ نیشتنه‌وه‌ی له‌ناكاویش رێ‌یان پێ نادرێت له‌سه‌ر خاكی توركیا بنیشنه‌وه.
پێشتر توركیا گه‌شته‌كانی به‌ڕووی چوار پارێزگای ئێران داخستبوو، به‌ڵام دواتر سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی به‌ڕووی ئه‌و وڵاته‌دا داخست و وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌وان داوایان له ئێران كردووه شاری قوم كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له ئێران، بخرێته كه‌ره‌نتینه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران ئه‌و داوایه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا ئاشكرای كردووه، سه‌رجه‌م سنووره وشكانی و ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار به‌ڕووی ئێران داخستووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.