گه‌شتیارێكی ئێرانی له شانگهای خۆی شاردووه‌ته‌وه و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و گه‌شتیاره تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر 24 ملیۆن هاووڵاتیی ئه‌و شاره دروست كردووه.
مەترسی بۆ گیانی 24 ملیۆن هاووڵاتی ئەو شارە دروست کردووە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله"ی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، گه‌شتیارێكی ئێرانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری شانگهای چین خۆی شاردووه‌ته‌وه و پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌و شاره كراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گه‌شتیارێكی ئێرانی هه‌بووه و له رێی ئه‌و گه‌شتیاره‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌شتیاره راسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه چووه‌ته ناو به‌نده‌ری شانگهای كه ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 24 ملیۆن كه‌سه، دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، خۆی شاردووه‌ته‌وه.
پۆلیسی شانگهای داوای له هاووڵاتییانی كردووه هاوكارییان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیاره ئێرانییه و رای گه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و گه‌شتیاره‌وه مه‌ترسی بۆ گیانی 24 ملیۆن هاووڵاتیی چین دروست بووه.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین، شانگهای یه‌ك له ناوچه پاكه‌كانی ئه‌و وڵاته بووه كه ئه‌و ڤایرۆسه دزه‌ی نه‌كردووه‌ته ناوی، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردوو 34 كه‌س گومانی تووشبوونیان لێ كرا و دوای پشكنینیان، ده‌ركه‌وت حه‌وت له‌و كه‌سانه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون، ئه‌و تووشبووانه سه‌رجه‌میان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گه‌شتیاره ئێرانییه‌كه هه‌بووه.