وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته 22 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 141 كه‌سیش تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران زۆر زیاترە لە ئاماری حکوومەت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی له زاری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران گواستوویه‌ته‌وه، 141 كه‌س له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 22 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 12 سه‌عاتی رابردوودا سێ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و 21 كه‌سی تریش تووشبووی كۆرۆنان.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه هه‌زار 321 كه‌س گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت تووشی كۆرۆنا بووبن، چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی پشكنینه‌كانیان ده‌كرێ و به گشتی 163 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه بوونه‌ته قوربانی.
زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا پێیان وایه رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئێران هه‌زاران كه‌س زیاتره، كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و ئامارانه ده‌شارێته‌وه، هاوكات كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار به ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌كانی ئێرانیان راگه‌یاندووه كه ته‌نیا ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و ئاماره‌یه كه وه‌زاره‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه.