وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راهێنانه‌كانی له سه‌رجه‌م بنكه‌كانی مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه راگرت.
راهێنانەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک راگیراون و دواتر بەپیی دۆخەکە بڕیاری نوێ دەدەین
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، سه‌نته‌ری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕیاری دا، پرۆسه‌ی مه‌شق له ته‌واوی بنكه‌كانی مه‌شقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت رابگیرێ.
قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ مه‌شق و ئۆپراسیۆنه‌كان رای گه‌یاند، به ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه ته‌ندروستییه‌ی له وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پێویستی ده‌زانێ رێكاری رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پلانی خۆپارێزی بگرێته‌به‌ر.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری مه‌شقی هاوپه‌یمانان له كوردستان (ktcc) بڕیارمان دا به راگرتنی ته‌واوی پرۆسه مه‌شقییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌واوی بنكه و فێرگه مه‌شقییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، دواتر به‌گوێره‌ی بارودۆخه‌كه بڕیاری نوێ ده‌درێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ مه‌شق و ئۆپراسیۆنه‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌م بڕیاره بۆ پارێزگاریكردنه له ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و رێگریكردن و خۆپارێزییه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.