ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له كۆریای باشوور به خێراییه‌كی زۆر له هه‌ڵكشانه و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 500 كه‌سی تر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
تا ئێستان 13 کەس بەهۆی ئەو ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشوور له
راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته 13 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشووردا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 505 كه‌س له كۆریا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون.
رۆژی 20ی شوبات یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له كۆریا تۆمار كرا و وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ دراوه، له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت رۆژه‌دا ئه‌وه زیاتری ژماره‌ی تووشبوونه به كۆرۆنا كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا رووی دابێت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، تا ئێسته له سه‌رانسه‌ری كۆریای باشوور هه‌زار و 766 كه‌س تووشی كۆرۆنا هاتوون، 13 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشوور داوا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه هاوكاری و هاوئاهه‌نگی زیاتریان له‌گه‌ڵ بكات.
دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور رای گه‌یاند، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته، ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه راده‌گرن كه بڕیار بوو رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی به كۆرۆنا له‌ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له كۆریا راگه‌یاند.