له هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا چڕتر ده‌كرێته‌وه، هه‌موو ئه‌و ئامێری پشكنینانه به كار ده‌خرێن كه بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، زریان ته‌ها په‌یامنێری "وشه" ده‌چێته ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی كه پشكنینی كۆرۆنای لێ ده‌كرێ، به ڤیدیۆ ته‌واوی ئه‌و ئامێر و ئاماده‌كارییانه پێشان ده‌دات كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ.
تاقیگه‌ی گشتیی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئه‌و شوێنه‌یه كه به ئامێری كیتی پشكنینی كۆرۆنای لێ ده‌كرێ، یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ی له‌سه‌ر ئامێره‌كه كار ده‌كات ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ 10 كه‌یس بۆ پشكنین هاتووه‌ته ناردن و ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش كراوه نه‌رێنی ده‌رچووه.
زریان ته‌ها له‌سه‌ر زاری كارمه‌ندانی تاقیگه‌كه ده‌ڵێت، ڤایرۆسه‌كه هێنده ترسناك نییه، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ترسی له خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه.