مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر عه‌لی خامنه‌یی و ده‌ڵێ، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، تا ئێسته‌یش به به‌رده‌وامی درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
خامنەیی بێباکانە گەنجانی وڵاتەکەی بۆ سیاسەتەکانی خۆی لە عێراق و لبنان و سووریا بەکوشت دەدات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئێران و به‌شدارینه‌كردنی زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌و ده‌نگدانه، رژێمی ئێران شه‌رعییه‌تی خۆی له ده‌ست داوه.
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا و شاردنه‌وه‌ی ئاماری تووشبووانی ئه‌و ڤایرۆسه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، خامنه‌یی له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه و كوشتوبڕی خۆپێشانده‌ران و ته‌ندروستی هاووڵاتییان، تا ئێسته‌یش خه‌ریكه درۆ بۆ خه‌ڵك ده‌كات.
"رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی بێباكانه گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسه‌ته سه‌ره‌ڕۆكانی له عێراق و سووریا و لبنان به‌كوشت ده‌دات". له تویته‌كه‌ی پۆمپیۆ وا نووسراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه، كۆماری ئیسلامی له ئێران شه‌رعییه‌تی نه‌ماوه و له هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌ینی 21ی شوبات بۆ په‌رله‌مانی ئێران ده‌ركه‌وت كه زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك ئه‌و رژێمه‌یان قبووڵ نییه.
عه‌لی خامنه‌یی دوو رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئاماژه به به‌شداریی به‌رفراوانی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دا و گوتی، ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت كه تا ئێسته‌یش خه‌ڵك له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌وانه.
هه‌رچه‌نده له‌دوای هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئێران كه زۆرینه‌ی رێكخراو و حزبه ناوخۆییه‌كانی ئێران و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بایكۆتیان راگه‌یاندبوو، تا ئێسته كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماری فه‌رمی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و سایته‌كانی نزیك له باڵی ریفۆڕمخوازی ئه‌و وڵاته، رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵكیان به كه‌متر 21٪ به‌راورد كردووه.