ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی تۆكمه‌ی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌لاَم هه‌وڵی هێنانی ده‌مامك به‌شێوه‌ی نایاسایی و بۆ كاری بازرگانی ڕووی له زیادبوونه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له بازگه‌یه‌كی نێوان دیاله و گه‌رمیانه‌وه به "وشه" دراوه، له رێی چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه كاری بازرگانی ده‌كه‌ن و به‌ناوی ناردن بۆ ده‌رمانخانه‌كان، ده‌مامكی زۆر ده‌درێته شۆفێران تا له به‌غداوه بیهێننه گه‌رمیان به‌شێوه‌ی قاچاخ و دواتر به گران ده‌یفرۆشنه‌وه.
ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ده‌مامكی بێ كوالێتی
پشتیوان كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌كان له قایمقامیه‌تی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌وڵ دراوه ده‌مامك به‌شێوه‌ی نایاسایی و به‌نرخی گران بفرۆشرێت و چه‌ند به‌شێك له به‌غداوه هێنراوه و به‌گران ده‌فرۆشرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه رای گه‌یاند، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خواستی زۆری له‌سه‌ر بووه و هاتنیشی سنووردار كراوه، بۆیه ئێسته نرخه‌كه‌ی تا ئاستێك به‌رز بووه‌ته‌وه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ده‌مامكی بێ كوالێتی و تا ئێسته زیاتر له دوو هه‌زار ده‌مامك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
لای خۆیه‌وه سامان محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی بۆ "وشه" دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ده‌مامك گرنگ نییه به‌كار بهێنرێت، هێنده‌ی ئه‌وه گرنگه خه‌ڵك ڕێنوێنییه ته‌ندروسییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو هه‌ر كه‌سێك نرخی ده‌مامك و پێویستییه ته‌ندروستییه‌كان گران بكات، سزا ده‌درێ.
گه‌رمیان / سه‌بر هۆرێنی