زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا و چه‌ند تیمێكی پسپۆڕی شوێنه‌واری ئه‌و وڵاته، ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵیان له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 75 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌شی شوێنه‌واری زانكۆی كامبریج ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كاری هه‌ڵكۆڵین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێنج ساڵیشه گرێبه‌ستی كاركردنی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی كوردستانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه و كاری هه‌ڵكۆڵین و پشكنین بۆ ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر ئێسك و پرووسكێكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ بۆ ئه‌و زانكۆی به‌رتیانییه ده‌ستكه‌وتێكه
عه‌بدولڕه‌زاق مه‌مه‌ندی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ شوێنه‌وارناسانی زانكۆی (كامبریج)ی به‌ریتانی واژوو كردووه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هه‌ڵكۆڵین له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، له ئه‌نجامی كاری هه‌ڵكۆڵین و كاركردنیان ئێسته ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤی "نیانده‌رتاڵ" له ئه‌شكه‌وته‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، زانكۆی كامبریج له ڕێی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتوو ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئاسته‌كانی هه‌ڵبدرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕوونی كرده‌وه كه ساڵی رابردوو توانراوه كه‌له‌سه‌رێكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ بدۆزنه‌وه كه به نیانده‌رتاڵی ده‌یه‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مساڵیش باقی ئه‌و په‌یكه‌ره له‌گه‌ڵ په‌راسووه‌كانی دۆزرایه‌وه، هی هه‌مان ئه‌و كه‌له‌سه‌ره بوو كه ساڵی رابردوو دۆزرایه‌وه. وه‌ك دووپاتیشی كرده‌وه كه به‌پێی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌مه‌نی ئه‌و ئێسكه په‌یكه‌ره‌ی له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كه له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسانی زانكۆیی كامبریجی به‌ریتانی دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 75 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته.
دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر ئێسك و پرووسكێكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ بۆ ئه‌و زانكۆی به‌رتیانییه ده‌ستكه‌وتێكه و ئه‌و به‌رپرسه‌ی شوێنه‌واری ده‌ڵێت، "مێژووی ژیان له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بۆ هه‌زاران ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار شوێنه‌وارناسێكی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 1951 شوێنه‌وارێكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵی دۆزییه‌وه، تا ئێسته نۆیه‌مین ئێسك و پرووسكی مرۆڤی نیانده‌تاڵ له‌و ئه‌شكه‌وته دۆزراوه‌ته‌وه كه دووه‌م جاره ئێسك و پرووسكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌شكه‌وته‌كه له رووی مێژووییه‌وه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیای ناوچه‌كه‌ش وای كردووه گه‌شتیارێكی زۆر له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و كوردستان رووی تێبكه‌ن و له نزیكه‌وه دیمه‌نی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه ببینن.
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له باشووری كوردستان و له سنووری پارێزگای هه‌ولێره، خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك شوێنه‌واری گرنگه له چاخی كۆن به‌ردی ناوه‌ندی تا دواییه‌كانی نوێ به‌ردییه. ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌وێته شارۆكه‌ی مێرگه‌سۆر و سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، دوو هه‌زار و 200 پێ به‌رزه له ئاستی ڕووی زه‌ریاوه، ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رزایی لووتكه‌ی چیای برادۆست و مێژووی ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ردینی كۆن بۆ 80 هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین، به كۆنترین و گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وت داده‌نرێت له عێراقدا.
مێرگه‌سۆر/ موڕشید برادۆستی