له گه‌رمیان ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كرێ، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی 10 ڕۆژه له‌ژێر چاودێری پزیشكین كێشه‌ی دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، هاوار هۆشیار به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، تا ئێسته هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان وه‌ك خۆی له سنووره‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێ و "هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا و ته‌نانه‌ت گومانلێكراویش تۆمار نه‌كراوه".
ڕوونیشی كرده‌وه كه له گه‌رمیان پشكنین بۆ زیاتر له 60 كه‌س كراوه هیچ كێشه‌كیان نه‌بووه، ئه‌وانه‌یشی كه‌ره‌نتینه كراون به‌رده‌وام ده‌خرێنه ژێر چاودێری پزیشكی.
له گه‌رمیان پشكنین بۆ زیاتر له 60 كه‌س كراوه
ئه‌و كه‌سانه‌ی له سنووری گه‌رمیان كهرنتینهكراون "وشه"یان له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه تاكه كێشه‌یان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی تریان تێكه‌ڵ ده‌كرێ كه تازه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌وان زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌ژێر چاودێری پزیشكین ئه‌وه‌یش مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانیان زیاتر ده‌كات.
پرشنگ مه‌حموود وه‌ك كچه‌ی قوتابیه‌كی گه‌ڕاوه له ئێران كه ئێسته له گه‌رمیان كه‌ره‌نتینه كراوه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، كه‌سانی تری تازهگهڕاوه ئه‌مڕۆ هێنراون تیكه‌ڵ به‌وان كراوه له هۆتیل، بۆیه مه‌ترسیان له‌سه‌ره.
لای خۆیه‌وه، شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، شوێنی 150 كه‌س له هۆتیلێكی كه‌لار ئاماده‌یه و لیژنه‌ی ته‌ندروستی له هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی كه‌سانی تازهگهڕاوه و ئهوكهسانهدایه كه چه‌ند رۆژێكه له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی