دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌م 25ى شوبات، چوار حاڵەتی كۆرۆنا لە كەركووك دەستنیشان كران و وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش ڕای گه‌یاند، دوای لێكۆلینەوە دەركەوتووە ئەوانیش وەک هاووڵاتییەکەی نەجەف لە ئێران گەڕاونەتەوە، دوێنێش لە شارى کەرکووک چوارى حاڵەتی تر‌ى کۆرۆنا تۆمار کرا، ئه‌مڕۆ خێزانێک کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە
به‌پێى ئه‌و زانیارنه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه پزیشكێكى تایبه‌ت له نەخۆشخانەی ئازادی شاره‌كه به "وشه"ی ڕاگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى شوبات ئاگاداركراینه‌وه كه خێزانێک ماوەی چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک گومانى تووشبوونیاان لێ ده‌كرێت به ڤایرۆسى كڕۆنا به‌په‌له تیمه‌كانى ته‌ندروستى و پۆلیس گه‌یشتنه گه‌ڕه‌كه‌كه.
زیاتر گوتى، دوو هاووڵاتیی کوردی دانشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی کەماوەی چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە بەمەبەستی پشکنینیان و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین، ئەمڕۆ لەلایەن تەندروستی شارى کەرکووک بە دوو ئۆتۆمبێڵی ئەنبوڵانس پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا، ئێسته له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێرى چڕدان.
له‌به‌رابنه‌ردا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، پێویسته هاووڵاتییان گه‌شته‌كانیان بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ركووك ڕابگرن، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ئێسته كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی خۆپارێزی له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گاته كوردستان.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.