بڕیار بوو ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عێراق له دانیشتنێكی نائاسایی دەنگد بە كابینە و بەرنامەی حكوومەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بدات كه ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام دانیشتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، "وشه" چه‌ند نهێنییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى نیسابی یاسایی پەرلەمانتاران تەواو نه‌بوو لەبەر ئەوە كۆبوونەوەكە دواخرا
ئه‌مڕۆ پێنجشەم 27ى شوبات، ڕامی جه‌بار محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى كوتله‌ى سائیروون له په‌رله‌مانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نیسابی یاسایی پەرلەمانتاران تەواو نه‌بوو لەبەر ئەوە كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ ڕۆژى شه‌موو به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ یه‌كشه‌م ده‌نگدان بكرێت.
زیاتر گوتى، فراكسیۆنە كوردییه‌كان و سوونه‌كان یەكدەنگن بوون و بە یەكەوە گوتوێژیان لەسەر ئەوە كردبوو كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له پێناو پاراستنى مافە دەستورییەكانی حكوومەتی هەرێم و كورد بدات، به‌ڵام لامان ڕوون نییه سوونه بۆ له‌دانیشتنه‌كه ئاماده‌نه‌بوو.
ئاشكراى كرد، محه‌مه‌د حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەیەوێت كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران یەكشەم بێت بەڵام عەلاوی ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه كۆتایى بێت و ده‌ست به خزمه‌ت بكات، بۆیه داوای كردووە شەموو كۆبوونەوەكە بەڕێوە بچێت.
ڕوونى كرده‌وه، هاوپەیمانی "سائیروون" ڕاسته ویستی حكوومەتەكە بێ سوننە تێپەڕ بكات، به‌ڵام ئێمه مافه‌كانى كورد وه‌ك خۆیان ده‌ده‌ین و هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه كێشه‌ى كورد جیاوازه.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، عەلاوی لە پرسەکانی پێشمەرگە و کەرکووک نەرمی نواندووە و به‌دواى چاره‌سه‌رى ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت وەزارەتێکی نوێی بە ناوی وەزارەتی کاروباری ھەرێم درووستکردووە.