جووت ئامۆزا بۆ ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ڕازی بكه‌ن، پێشنیازی دوو پۆست بۆ كوڕه‌كانی ده‌كه‌ن.
دوێنی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" له ژماره‌ی 320ی ڕاپۆرتێكی به‌مانشێتی " هاوسهرۆكهیل دۆسیه‌كانی یه‌كێتی دابه‌ش ده‌كه‌ن و كۆسره‌ت ره‌سووڵ بێ ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه". دوای ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك به "وشه"ی گوت، هه‌وڵ ده‌درێ كۆسره‌ت ره‌سووڵ ڕازی بكرێ.
پێشنیازی پێدانی دوو پۆستی باڵای به شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ ڕازیكردنی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشنیازی پێدانی دوو پۆستی باڵای به شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه بۆ یه‌كێك له كوڕه‌كان پێشنیازی پێدانی ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ كراوه و بۆ ئه‌وی تریشیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یان پۆستێكی باڵای تر وه‌ك جێگری هاوسهركان، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زیاتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه.
لای خۆیه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زانیارییه‌كانی "وشه"ی پشتڕاستكرده‌وه و گوتی، به‌پێی كاریگه‌ری و پێگه‌ی خۆیان كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ پۆستیان پێده‌درێت، له‌وانه بۆ یه‌كێكیان ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌بێت و ئه‌وی تریشیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه به سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی له‌ناو یه‌كێتی ڕازی نییه، له‌ترسی لێكترازانی زیاتری حزبه‌كه‌یش ئێسته هه‌وڵی ڕازیكردنی ده‌درێ.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا