وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى 24 سه‌عاتى ڕابردووى بۆ كۆرۆنا ڕاگه‌یاند
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، پشكنینه‌كانى 24 سه‌عاتى ڕابردوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوون و هیچ حاڵه‌تێكى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ 28ى شوبات، د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لهپهیامێكى له تویته‌ر بڵاوى كرده‌وه ڕاى گه‌یاندووه "خۆشحاڵین به ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی گومانلێكراوانی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له ماوه‌ی 24 سه‌عاتى ڕابردوو كه نێگه‌تیڤه و خاڵی بوون له‌م ڤایرۆسه".
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌یه و ته‌ندروستی هاووڵاتییانمان له سه‌رووی هه‌مووانه".
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژه ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كانى له‌سه‌ر كوردستان زیاتر بووه، ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى بهچرى له ئێران بڵاو بووه‌وه، هاوكات له كه‌ركووك پێنج حاڵه‌ت تۆمار كران. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ پاراستنى خه‌ڵكى كوردستان خستووه‌ته گه‌ڕ.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم