به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوى كرده‌وه كه له شه‌قامى 120 مه‌ترى هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر 14 ئۆتۆمبێل گیراوه كه پێشبڕكێیان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕاى گه‌یاند، شه‌وى 27ى شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆ، له شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌ستیان به‌سه‌ر 14 ئۆتۆمبێلدا گرتووه كه پێشبڕكێیان ده‌كرد و به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو و به خێرایی به ده‌وری یه‌كتریدا ده‌سووڕانه‌وه.
به‌هۆى ئه‌وكاره‌وه جه‌نجاڵی له شه‌قامه‌كه دروست ببوو
پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌وكاره‌وه جه‌نجاڵی له شه‌قامه‌كه دروست ببوو و خه‌ڵكیشیان هه‌راسان ده‌كرد و پابه‌ندی یاساكانی هاتوچۆ نه‌بوون.
له كۆتایشدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و جۆره كرداره دووباره بكاته‌وه، رێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى پۆلیس له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ پێشبڕكێ به‌هۆى ئۆتۆمبێله‌وه قه‌ده‌غه كراوه.