وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگه‌دارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و داوا ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و ماوه‌ی 14ی ڕۆژیان له كه‌ره‌نتیینه ته‌واو ده‌كه‌ن دواتر ماوه‌ی دوو هه‌فته خۆیان بپارێزن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی شوبات، د.خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاووڵاتییان و ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ئاگه‌داری سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه له سێ هه‌فته‌ی پێشوو تا ئه‌مڕۆ زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن.
داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك یان دۆست و خزمێكیان له‌و ماوه‌یه له ده‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له ئێران، سه‌ردانیان نه‌كه‌ن
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنوێنی داوه‌ته ئه‌و هاووڵاتییانه كه تا دوو هه‌فته له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه و پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه زوو زوو ده‌ست شووشتن به‌ئاو و سابوون، ده‌ست نه‌دان له ده‌م و لووت و چاو پێش شۆردنی ده‌سته‌كانتان. هه‌روها داپۆشینی ده‌م لووت له‌كاتی كۆكه و پژمین وه مانه‌وه له ژوورێكی تایبه‌ت له‌ماڵه‌وه.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك یان دۆست و خزمێكیان له‌و ماوه‌یه له ده‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له ئێران، سه‌ردانیان نه‌كه‌ن و تێهڵاویان نه‌بن تا دوو هه‌فته".