بانكی رافیده‌ین ئاشكرای كرد، ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی قۆناغێكی تری پێشینه بۆ فه‌رمانبه‌ران كه له پێنج ملیۆن دیناره‌وه تا 25 ملیۆن دینار ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی شوبات، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی
رافیده‌ین به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، ده‌ستیان به‌پێدانی پێشینه‌ی پێنج ملیۆن دیناری تا 25 ملیۆن دیناری كردووه و پێشینه‌كه فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه.
تا ئێسته 12 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ندبوون
له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه كه تا ئێسته 12 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ندبوون كه له‌رێی مارسته‌ركارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه "سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی پێشینه‌كانیان پڕكردووه‌ته‌وه، له‌دوای ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان، له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه له‌كاتی وه‌رگرتنی پێشینه‌كان ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای گه‌یاندبوو كه لقه‌كانی بانكی رافیدین له كوردستان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێوشوێنه داراییه‌ی ده‌یگرنه به‌ر، هێشتا فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه.