دادگای باڵای ئیسرائیل به كۆی ده‌نگ پشتیوانی له بڕیاری ڕێگه‌دان به وه‌چه‌خستنه‌وه له‌لایه‌ن هاوڕه‌گه‌زخوازان دا و ماوه‌ی ساڵێكیشی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیه‌تی بگۆڕێت و ئه‌و بڕیاره تێیدا جێی بۆ بكرێته‌وه.
كه‌ناڵی "12"ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، كه دادگای باڵای ئیسرائیل دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، دواجار به كۆی ده‌نگ بڕیاریان دا، مافی منداڵخستنه‌وه به هاوڕه‌گه‌زخوازان بدرێت و ئه‌مه‌یش به ماده و بڕگه‌ی یاسایی له نێو یاسای باری كه‌سیه‌تی وڵاته‌كه جێی بۆ بكرێته‌وه.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و بڕیاره‌ی
دادگا بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌كسانی ته‌واوه‌تی له نێو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسرائیلی جێبه‌جێ بكرێت، ورده‌كارییه‌كه‌یشی به‌مشێوه‌یه ده‌بێ، كه پیاوانی هاوڕه‌گه‌زخواز منداڵدانی ژنان به بڕێك پاره به‌كرێ ده‌گرن و منداڵ ده‌خه‌نه‌وه و دواتر منداڵه‌كه وه‌رده‌گرن و كرێ به ژنه‌كه ده‌ده‌ن، هاوكات ژنانی هاوڕه‌گه‌زخوازیش پیاوان به‌كرێ ده‌گرن، تا له‌گه‌ڵیان جووت بن و دواتر دووگیان بن و منداڵ بخه‌نه‌وه.
پیاوان منداڵدانی ژنان به‌كرێ ده‌گرن و منداڵ ده‌خه‌نه‌وه
دادگا ماوه‌ی ساڵێكی خستووه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، تا هه‌مواری یاسای باری كه‌سیه‌تی بكه‌نه‌وه و ئه‌و بڕیاره نوێی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
بینی گانتس سه‌رۆكی پارتی شین و سپی كه پشتیوانی سه‌رسه‌ختی هاوڕه‌گه‌زخوازان ده‌كات، له تویتێكدا نووسیویه‌تی، له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتین و ساتی گۆڕینی یاساكان هاتووه و خواستی هاوڕه‌گه‌زخوازان به‌دی دێ و هه‌مووانیش له كۆمه‌ڵگای ئیسرائیل یه‌كسان ده‌بن.