له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به وڵاتانی دنیا و كاریگه‌رییه زۆره‌كانی له‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ئابووری و پیشه‌سازی، نرخی
نه‌وت له ماوه‌ی 14 مانگی ڕابردوو دابه‌زینی هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تۆمار نه‌كرد، شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن زیاتر نرخی نه‌وت ڕوو له دابه‌زین بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به ڕێژه‌ی 1.37 دۆلار دابه‌زی، كه ده‌كاته 2.7% به گشتی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 50 دۆلار و 36 سه‌نت فرۆشرا.
مه‌ترسی هه‌یه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه درخی نه‌وت داشكانی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت
به گوێره‌ی داتا و ئاماره‌كان له ماوه‌ی 14 مانگی ڕابردوو نرخی نه‌وت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته و به‌وشێوه‌یه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه.
هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساس به بڕی 1.33 دۆلار دابه‌زی كه ده‌كاته 2.8% و به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس له بازاڕه‌كان به 45 دۆلار و 76 سه‌نت فرۆشرا.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا به وڵاتانی دنیا و كوشتنی زیاتر له دوو هه‌زار و 700 كه‌س له چین و 57 كه‌سی تریش له وڵاته جیا جیاكانی دنیا، ئابووری جیهان و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی پشێوی و گرفتی لێ دروست بووه، له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه پێشبینی ده‌كرێ نرخی نه‌وت دابه‌زینی یه‌كجار گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت و ئابووری جیهان به گشتی ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره ببێته‌وه.