به‌رپرسێكی باڵای توركیا ئاشكرای كرد، كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا به هاوتا ڕووسیه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتینی ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌موو شوێن و بنكه‌یه‌كی حكوومه‌تی سووریا ئامانجی بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌بێ و به چڕی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌كه‌نه ئامانج
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا له ئه‌سه‌د له ڕێی پوتینه‌وه، له كاتێكدایه شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی بۆردمانی فڕۆكه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د 33 سه‌ربازی توركیا له شاری ئیدلبی باكوری ڕۆژئاوای سووریا كوژران.
فه‌خره‌دین
ئاڵتوون به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕای گه‌یاند، كه ئه‌ردۆغان به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌دی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا خستووه‌ته ئه‌ستۆی ڕووسیاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆسكۆ پشتیوانی ده‌كه‌ن، داوایشی كردووه كه فشار له‌سه‌ر ئه‌سه‌د دروست بكه‌ن تا ده‌سبه‌جێ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا بوه‌ستێنێت.
هه‌موو بنكه و باره‌گا و به‌رپرسه باڵاكانی سووریا ئامانجی وه‌ڵامه‌كانی توركیا ده‌بن
پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی شه‌موو شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان چڕ و توند ببن و توركیا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بداته‌وه، چونكه سبه‌ی شه‌موو ئه‌و واده‌یه ته‌واو ده‌بێ، كه توركیا به حكوومه‌تی ئه‌سه‌دی دابوو، تا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له ئیدلب بكشێنێته‌وه.
هاوكات ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له حكوومه‌تی سووریا كردووه و ئاماژه‌ی داوه، دوای ئه‌م هێرشه، ئیتر هه‌موو بنكه و باره‌گا و كه‌سایه‌تی و به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ئامانجی فڕۆكه‌كانی توركیا و هێزه‌كانمان ده‌بن و به توندی هێرشیان ده‌كه‌ینه سه‌ر و تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه.