به‌ستنی پێوه‌ری ئاو چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه، ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان پێوه‌ریان به‌ستووه و هه‌ر كه‌سێك پێوه‌ری نه‌به‌ستبێت، له دوای یه‌كی ئاداری داهاتووه‌وه، مانگانه 100 هه‌زار دیناری وه‌ك سزا له‌سه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌رپرسێك ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه سزا نییه، به‌ڵكو پاره‌ی ئاوه و ده‌بێ بدرێت.
ڕۆژی 25ـی حوزه‌یرانی 2018 دوای به‌ستنی پێوه‌ری ئاو، یه‌كه‌مین خوێندنه‌وه بۆ پێوه‌ره‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ڕاسپێردراو كران، به‌مه‌یش ده‌ست كرا به كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت جۆری پێوه‌ره‌كان خراپ بوون و ژماره‌ی خه‌یاڵی ده‌خوێنده‌وه، بۆیه ماوه‌یه‌ك كاره‌كانی كۆمپانیا راگیرا.
له یه‌كی ئاداره‌وه هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری ئاوی نه‌به‌ستبوو، مانگانه بڕی 100 هه‌زار دینار پاره‌ی ئاویان بۆ بنووسن
دلێر ته‌ڵعه‌ت كارمه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو له هه‌ولێر، به‌گوته‌ی خۆی، له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڕاسپێردراو ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه له یه‌كی ئاداره‌وه هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری ئاوی نه‌به‌ستبوو، مانگانه بڕی 100 هه‌زار دینار پاره‌ی ئاویان بۆ بنووسن.
دلێر بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "كه‌سانێك هه‌ن له دوو ساڵی ڕابردوو ده‌ستكاری پێوه‌ریان كردبوو، زۆرینه‌یان چاك كراونه‌ته‌وه و هه‌ندێك پێوه‌ریش خۆیان كێشه‌یان تێدایه له ئامێره‌كه‌دا، به‌ڵام كۆمپانیا هاتووه‌ته راسپاردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داواكاری هاووڵاتی پێوه‌ری نوێ ببه‌ستن، دوای دڵنیابوون له بوونی كێشه له پێوه‌ری ماڵه‌كه‌یاندا".
باسی له‌وه‌ش كرد، "هیچ پسووله‌یه‌كی نوێ نییه بۆ وه‌رگرتنی 100 هه‌زار دیناره‌كه، به‌ڵكو له پسووله‌كه ده‌نووسرێ خانووی ژماره ئه‌وه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ری نییه، پاره‌ی ئاوی 100 هه‌زار دیناره".
هه‌رچی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێره ئاشكرای ده‌كات كه له یه‌كی ئاداره‌وه بڕیاری وه‌رگرتنی 100 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه.
ئاری ئه‌حمه‌د بۆ "وشه" گوتی، وه‌رگرتنی 100 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه، سزا نییه، به‌ڵكو پاره‌ی ئاوه و پێویسته پێیه‌وه پابه‌ند بن".
ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكار به‌رده‌وام بوو له نه‌به‌ستنی پێوه‌ر، بۆ سێ مانگ دواتر بڕی پاره‌كه زیاد ده‌كرێت، بۆیه هیوادارین هاووڵاتییان پێوه‌ریان ببه‌ستن، چونكه له هه‌ولێر %80ـی ماڵان به‌ستوویانه.
"له هه‌رێمی كوردستاندا له كۆی دوو ملیۆن و 100 هه‌زار مه‌تر سێجای ئاوی به‌رهه‌م هاتوو، رۆژانه نزیكه‌ی 900 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به فیڕۆ ده‌چێت" ئه‌وه به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سعوود كاره‌ش بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه ئاوه، نزیكه‌ی 840 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه خه‌رج ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه ئاوه بۆ هه‌ر یه‌ك مه‌تر سێجای، 1.1 كیلۆ وات كاره‌با به‌كار دێت، به‌وه‌ش رۆژانه 40 مێگاوات كاره‌با پێویسته.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان روونی كرده‌وه، به‌گوێره‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان، بۆ یه‌ك مه‌تر سێجای ئاو 50 دینار وه‌رده‌گرێت بە مەرجێک لە پێنج مەتر تێپەڕ نەکات و تا بڕی به كارهێنانیشی زیاتر بێت پاره‌ی زیاتر وه‌رده‌گیرێ.
كاڕه‌ش نموونه ده‌خاته ڕوو، ئه‌گه‌ر ماڵێك له یه‌ك مانگدا 50 مه‌تر سێجا ئاو به‌كار بێنێت كه ده‌كاته رۆژانه 8 به‌رمیل ئاو، ئه‌وه بۆ ئه‌و مانگه 19 هه‌زار و 750 دیناری بۆ دێته‌وه.
"نرخی یه‌ك مه‌تر سێجا ئاو بۆ شوێنی ئاینی و داوده‌زگای حكوومی به 500 دینار، كه‌رتی نیمچه حكوومی و وه‌به‌رهێنان 750 دینار، كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیاری هه‌زار دینار و شووشتنگه به‌هه‌موو جۆریه‌كانیه‌وه دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێ" كاڕه‌ش وای گوت.