عه‌قڵێكی ورد و دۆزینه‌وه‌ی ئامرازی جیاواز بۆ ملكه‌چكردنی دوژمن، به درێژایی مێژوو باشترین و كاریگه‌رترین ڕێگا بووه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان، كه پێچه‌وانه‌ی جه‌نگ، تا ماوه‌یه‌كی كارا و كاریگه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی به جه‌نگ كه‌وتوون، خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕق و تووڕه‌ییان لا دروست بووه و دووباره دواتر خۆیان ڕێكخستووه‌ته‌وه و دژی داگیركه‌ر جه‌نگاون، له به‌شی دووه‌م باس له به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی ڤایرۆس و په‌تا ده‌كه‌ین بۆ داگیركردنی ناوچه‌كان و دیارترین و گه‌وره‌ترین بواریش كه گرنگه ئاماژه‌ی پێ بده‌ین، پرسی به‌كارهێنانی نه‌خۆشی تاعوونه كه له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌م بۆ یه‌كه‌مجار مه‌غۆله‌كان سوودیان لێ وه‌رگرت.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌م
مه‌غۆله‌كان به سه‌ركردایه‌تی جه‌نگیزخان زۆرینه‌ی ڕه‌های كیشوه‌ری ئاسیایان داگیركرد و گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌تییان له مێژووی مرۆڤایه‌تی دروست كرد، كه سنووره‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی چینه‌وه تا ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئێسته درێژ ده‌بووه‌وه.
جه‌نگاوه‌رانی مه‌غۆل به‌هێز و وه‌حشیگه‌ر و كارامه بوون، له هه‌موو شتێكیش زیاتر گرنگیان به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی دوژمن ده‌دا، سه‌ركرده‌ی زۆر زیره‌ك و كارایان تێدا هه‌ڵكه‌وت و دواجاریش گه‌یشتنه دوورگه كرێمای ئێسته كه پێشتر به‌شێك بوو له سنووری ئۆكراینا و ئێسته‌یش چووه‌ته ژێر ده‌ستی ڕووسیا.
به دیاریكراوی له 1346ی پێش زاینی كاتێك مه‌غۆله‌كان گه‌یشتنه شاری "كفا"ی نیمچه دوورگه‌ی كرێما، ئه‌وان به‌رگرییه‌كی زۆر توندیان كرد و به ته‌واوی مه‌غۆله‌كانیان ماندووكرد، سه‌ره‌نجام سه‌ربازه‌كان هیچ چاره‌سه‌رێكیان نه‌ما و ته‌رمی چه‌ند كه‌سێكی مردوو به نه‌خۆشی تاعونیان گه‌یانده ناو شاره‌كه، به‌مشێوه‌یه تاعوون بڵاو بووه‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا و ملكه‌چی مه‌غۆله‌كان بوون، له هه‌مان كاتیش تاعوون له‌وێوه به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵكشا و به‌وهۆیه‌وه به ملیۆنان مرۆڤی كوشت و شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تی جێهێشت و كه هه‌میشه له مێژووی به سه‌رده‌می تاریكی و مه‌رگ ناوی ده‌برێت.
مه‌غۆله‌كان بۆ گرتنی نیمچه دوورگه‌ی كریما ته‌رمی تووشبووی تاعوونیان خسته ناو شارێك و خه‌ڵكه‌كه‌یان قڕكرد
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی پازده‌یه‌م، هێزه‌كانی ئیسپانیا كه هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكایان دۆزییه‌وه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هیندییه سووره‌كان، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئیسپانی "بزارۆ" جلی ڤایرۆساوی به نه‌خۆشی پێست، به دیاری پێشكه‌شی هیندییه سووره‌كان كرد، به‌وهۆیه‌وه نه‌خۆشی ڤایرۆسی پێست له نێو هیندییه سووره‌كان بڵاوبووه‌وه و به ده‌یان هه‌زاریان به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا و هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه‌یان نه‌ده‌زانی، به‌وهۆیه‌وه بزارۆ توانی زۆر به ئاسانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور و باكور كۆنتڕۆڵ بكات و هێز و ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌ی ئیسپانیا له‌وێ بڵاو بكاته‌وه و به شكۆمه‌ندیش بگه‌ڕێته‌وه نیشتمانه‌كه‌ی.
بیرۆكه‌كه‌ی بزارۆ له مێژووی سه‌ربازیدا وه‌ك بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی مه‌زن سه‌یر ده‌كرێ، بێ هیچ ماندووبوونێك، به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانڕه‌واكانی دوای ئه‌و له دنیا هه‌میشه ئه‌و بیرۆكه‌یان له خه‌یاڵ بووه تا دژی دوژمنانیان به‌كاری بهێنن و دواجاریش پاش دوو سه‌ده له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م، ڕووسه‌كان هه‌مان چاره‌سه‌ر و ڕێگایان به‌كارهێنا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خاكی سوێد كه یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا.
سوپای ڕووسیا به‌هه‌مانشێوه تووشبوو و جلی پیسبوو به ڤایرۆسی پێستی له نێو دانیشتووانی شاری ڕڤالی سوێدی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌مارۆیان دان هه‌ر خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌دا، پاش دزه‌كردنی تووشبووانی ڤایرۆسی پێست بۆ نێو شاره‌كه، ئیتر ماڵوێرانی و مه‌رگ له نێو دانیشتووانی شاره‌كه ده‌ستی پێكرد و هیچ توانایه‌كیان نه‌ما تا به‌رده‌وام بن له به‌رگری له‌خۆكردن به‌رانبه‌ر هێرشی ڕووسه‌كان و گه‌مارۆ سه‌خته‌كه‌ی كه خرابوویه سه‌ریان له‌به‌ر ئه‌وه خۆیان ڕاده‌ست كرد، پاش ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست دا.
ئیسپانیا و ڕووسیا و به‌ریتانیا ڤایرۆسی پێستیان بۆ ملكه‌چكردنی دووژمنه‌كانیان به‌كارهێناوه
له ساڵی 1767ی زاینیش ئینگلیزه‌كان پاش ئه‌وه‌ی به زه‌ریا په‌ڕینه‌وه و ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ئێسته‌یان داگیركرد، له ویلایه‌تی ئۆهایۆ و په‌نسلڤانیای ئێسته هه‌مان ستراتیجیان به‌رانبه‌ر چه‌ندان هۆزی گه‌وره‌ی هیندییه سووره‌كان به‌كارهێنا و ڤایرۆسی پێستیان له نێو بڵاوكردنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش به‌هه‌مانشێوه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی له ڕیزی ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزانه دروست كرد و سه‌رجه‌میانی له‌ناوبرد و به‌شێكی زۆر كه‌م ڕزگاریان بوو.
دوای ئه‌و ئه‌زموونانه و پێشكه‌وتنه‌كانی مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه و گۆڕانكارییه‌كان كه به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دا هات له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و نۆزده‌یه‌م، ئیدی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان، ده‌سته و فه‌رمانگه‌ی نهێنی تایبه‌تیان له ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كانیان بۆ بره‌ودان به‌وجۆره چه‌كه دروست كرد و كه‌سانی پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند كاریان لێ ده‌كرد و تاقیگه‌ی گه‌وره و گرنگیان دامه‌زراند و له‌سه‌ر گیانه‌وه‌ران ڤایرۆس و به‌كتریا و په‌تا جۆراوجۆره‌كانیان بڵاوده‌كرده‌وه و چۆنیه‌تیی كۆنتڕۆڵكردنیان و زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تاكه‌یشیان ده‌خسته به‌رنامه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌م به‌سه‌ر دوژمن زاڵ بن، هه‌م دوای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان له ڕێی ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌وه پاره‌یه‌كی زۆر و قازانجێكی بێ‌شومار بكه‌ن.