دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆكان به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاران به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌وتی خۆی ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری "خهیرزوبێر"ێ پارێزگای به‌سڕه ده‌كات و له‌وێ به‌ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
پێگه‌ی
لویدز لیست ئنتلیجنس تایبه‌ت به بواری بازرگانی له ڕێی ده‌ریاوه دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌موو سه‌رچاوه و به‌ڵگه و زانیارییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێران نه‌وتی خۆی ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌رێكی عێراق ده‌كات و له‌وێ به‌ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش سه‌رپێچییه‌كی گه‌وره‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی ئێران، كه واشنتن دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌ر وڵاتێك مامه‌ڵه به نه‌وتی ئێرانه‌وه بكات، سزای قورسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له ڕێی عێراقه‌وه بۆ 2.1 ملیۆن تۆن نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به درێژایی ساڵی 2019 بڕی 1.3 ملیۆن تۆن مانگانه له‌و به‌نده‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
ساڵی 2019 زیاتر له 23 ملیۆن تۆن نه‌وتی ئێران له ڕێی عێراقه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه
به كۆكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌ی سه‌رجه‌م مانگه‌كانی 2019 ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، كه كۆماری ئیسلامی ئێران له 2019 له ڕێی به‌نده‌ری خهیرزوبێر بڕی 23.8 ملیۆن تۆن نه‌وتی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده مانگانه‌یش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داتای بڕ و ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له ئێرانه‌وه دێته به‌نده‌ره‌كه‌ی به‌سڕه و هه‌نارده ده‌كرێ هه‌ژمار نه‌كراوه، به‌ڵكوو كاره‌كه به نهێنی كراوه و به ناوی نه‌وتی عێراق ده‌ڕوات، به‌ڵام بڕه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتره كه مانگانه به‌غدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی ئێران، به ئاسایی ده‌توانرێ زۆربوونی جموجۆڵی كه‌شتییه نه‌وتییه بارهه‌ڵگره‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساتی پێش سه‌پاندنی سزاكان ببینرێ، ئه‌گه‌ر به داتای كه‌شتییه بازرگانییه‌كان دابچینه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه عێراق نه‌وتی زۆر زیاتر هه‌نارده ده‌كات له‌و بڕه‌ی كه پێشتر ڕه‌وانه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ئامار و داتاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وت جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و بڕی توانای هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گاته نزیكه‌ی 3.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا له باشترین دۆخ دا، ئه‌گه‌ر هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی ڕووبه‌ڕووی كه‌رتی نه‌وتی عێراق نه‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه زۆرێك له‌و كه‌شتیانه‌ی كه دێنه به‌نده‌ری خهیرزوبێر ناسنامه‌یان شاراوه‌یه و به ناوی تره‌وه تۆمار ده‌كرێن و ئاڵای جیا جیایان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌كرێ كه جیاوازه له ناوی كه‌شتییه‌كه و كۆمپانیاكه‌ی كه خاوه‌نداری ده‌كات. ئه‌و فێڵ و ههڵخهڵهتاندنهیش زۆربه‌ی به ئاڵا و ناوی وڵاتی په‌نه‌ما ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كه‌مترین كه‌شتی په‌نه‌ما دێته ناوچه‌كه و زیاتر كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری وڵاته زلهێزه‌كانی دنیا و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت دێنه ناوچه‌كه، چونكه بازرگانیكردن به نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو كارێكی ئاسان نییه و سه‌رمایه‌ی زۆری ده‌وێ و كۆمپانیای زه‌به‌لاحی پێویسته.
به پشتبه‌ستن به داتای جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان، ئه‌و ماڵپه‌ڕه چاودێری دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری به ئاڵای په‌نه‌ما كردووه، كه له به‌نده‌ری خهیرزوبێرهوه نه‌وتیان هه‌ڵگرتووه و دواتر له كه‌ناراوه‌كانی مالیزیا گیرساونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه گه‌وره‌ترین كۆگای نه‌وتی ئێران له كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی مالیزیایه و له‌وێ كه‌شتییه‌كان خاڵی ده‌كرێنه‌وه و ئنجا كه‌شتی وڵاتانی ناوچه‌كه كه پێویستیان به نه‌وته له كۆگاكه نه‌وتی خۆیان بار ده‌كه‌ن و به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بڕی نه‌وتی ئێران له داتای نه‌وتی ڕه‌وانه‌كراوی عێراق تۆمار ناكرێ و كه‌شتییه‌كان به نهێنی ده‌یگوازنه‌وه
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه زۆرجاریش كه‌شتییه‌كان له كه‌ناراوه‌كانی عێراق نه‌وتی ئێران هه‌ڵده‌گرن و دواتر ده‌چنه به‌نده‌ری فهجیری ئیمارات و له‌وێ نه‌وته‌كه ده‌برێته ناو كه‌شتییه‌كی تر و به ته‌واوی شوێن‌بزر ده‌كرێ و پرۆسه‌كه ئاڵۆز و نهێنی زۆری تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه كه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره كه باره‌گاكه‌ی له شاری دوبه‌ی ئیماراته به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت.
دوو كه‌شتی تریش هه‌ن كه خاوه‌ندارییان بۆ كۆمپانیایه‌كی هیندی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2019 و كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2020 له به‌نده‌ری خهیرزوبێر بینراون و نه‌وتیان هه‌ڵگرتووه و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی ساختهیشیان بۆ دروستكراوه، به ناوی ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراقیان پێیه، له كاتێكدا نه‌وته‌كه هی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ترسیداره‌ی ئێران و ڕازیبوونی به‌غدا به‌م كاره، له ئه‌گه‌ری لێكۆڵینه‌وه و ئاشكرابوونی به فه‌رمی، پێشبینی ده‌كرێ سزای قورسی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر عێراق لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی باسه تا ئێسته ئه‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له پشتی ئه‌م كاره‌وه بێت.