روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راى گه‌یاند، له هێرشێكى شه‌وى رابردووی توركیا، دوو فه‌رمانده‌ى حزبوڵاى لبنانى كوژراون كه پشتگیرى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
روانگه‌ى سوورى ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ى شوبات زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له نزیك شارۆكه‌ى زه‌ربه‌ى ده‌شتاییه‌كانى باشوورى حه‌له‌ب، به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى توركی، هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و ئه‌و میلیشیایانه‌ى پاڵپشتى ده‌كه‌ن.
بازنه‌ى شه‌ڕى ئیدلب فراوانتر ده‌بێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، هێرشه‌كه شه‌وى رابردوو بووه و چوار ئه‌فسه‌رى سوپاى سووریا و دوو فه‌رمانده‌ى میلیشیاى حزبوڵاى لبنانى كوژراون. به‌ڵام ئاماژه بۆ ناسنامه‌ى ئه‌و فه‌رماندانه نه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى سووریا، میلیشیا شیعه‌كانى ئێران و عێراق و لبنان چوونه‌ته جه‌نگه‌كه و پاڵپشتى له هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
ئیدلب ده‌كه‌وێته باكورى رۆژئاواى سووریا، زیاتر له مانگێكه ئه‌م شاره شه‌ڕ و پێكدادانێكى توندى تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت. چه‌ندان جاریش هێزه‌كانى توركیا و سووریا به‌ر یه‌كتر كه‌وتوون و تا ئێسته نزیكه‌ى 50 سه‌ربازى توركیا له هێرشه‌كانى سوپاى سووریادا كوژراون.