وەزیری تەندروستی ناوەندەكانی سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر دەكاتەوە

:: AM:11:11:29/02/2020 ‌
وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەردانێکیدا بۆ سلێمانی، ناوەندە تەندروستییەکانی تایبەتکراو بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو شارە بەسەر کردەوە.

ئەمڕۆ شەموو 29ـی شوبات، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بە سەرۆكایەتیی شاندێك گەیشتە سلێمانی، بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 سەرجەم ڕێككارەكانی خۆپارێزی و چارەسەری بەسەر دەكاتەوە.

خۆشبەختانە تا ئێستە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرنا تۆمار نەكراوە


لە سەردانەكەی وەزیری تەندروستی، سەرجەم ئەو ناوەندانە لە نزیكەوە دەبینێت كە بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دیاری كراون.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بە میدیاكانی گوت، خۆشبەختانە تا ئێستە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرنا تۆمار نەكراوە.

سەردانەكەی وەزیری تەندروستی لە كاتێكدایە، دوێنێ‌  تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕاگەیەنراوێكی‌ بەپەلەی‌ بڵاو كردووەتەوە كە هەفتەی‌ داهاتوو هەفتەیەكی‌ هەستیار دەبێ‌ بۆ خۆپارێزی‌ لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی‌،  داوا لە هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەن كە زیاتر پابەندی رێنوێنییەكانی‌ تەندروستیی بن.



وشە - رامیار جەواد