ئاژانسى
فرانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، توركیا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند خاڵێكى سه‌ربازیى سووریا و یه‌كێك له‌وان دامه‌زراوه‌یه‌كى چه‌كى كیمیاییه.
ئاژانسى فرانس پرێس ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ى شوبات بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له وه‌ڵامى كوژرانى سه‌ربازه‌كانى، توركیا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى سووریا.
ئه‌ردۆغان: داوامان له رووسیا كردووه پشت له حكوومه‌تى سووریا بكات
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له توركیا زانیارییه‌كانى هێرشه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تى، یه‌كێك له ئامانجه‌كان كه توركیا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر، دامه‌زراوه‌یه‌كى چه‌كى كیمیایى بووه كه 13 كیلۆمه‌تر له باشوورى حه‌له‌به‌وه دووره.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه شه‌وى رابردوو بووه، هه‌ر ئه‌مڕۆیش روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى كردبوو، له ده‌شتاییه‌كانى حه‌له‌ب توركیا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى سووریا و چوار سه‌رباز و دوو فه‌رمانده‌ى حزبوڵاى لبنانى كوشتووه.
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا راى گه‌یاند، شه‌ڕى ئیدلب بۆ ئه‌وه هه‌ڵگیرساوه تا توركیا ناچار بكرێت.
ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد كه داواى له ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا كردووه ده‌ستبه‌ردارى پاڵپشتى ئه‌سه‌د بێت، بۆ ئه‌وه‌ى توركیا به ته‌نیا رووبه‌ڕووى ببێته‌وه.