چوار ساڵ جارێك رۆژێكى زیاتر ده‌خرێته سه‌ر مانگى شوبات و ساڵه‌كه به ساڵى كه‌بیسه داده‌نرێت. به‌گوێره‌ى به‌سه‌رهاتێكى كۆن، ژن له‌م رۆژه‌دا ده‌توانێ خوازبێنى ئه‌و پیاوه بكات كه دڵخوازییه‌تى و ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌یش ره‌تى بكاته‌وه، ئه‌وا هه‌ر قازانجییه‌تى، چونكه ده‌بێت كراسێكى ئاوریشم بكاته دیارى بۆ ژنه‌كه.
سنه كه‌بیسه یان "ساڵى زێده رۆژ" كه به ئینگلیزیش به " leap year" ناو ده‌بریت، چوار ساڵ روو ده‌دات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گۆى زه‌وى به 365 رۆژ و چاره‌گه رۆژێك به ده‌ورى خۆر ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌وا له چوار ساڵ رۆژێك زیاتر ده‌بێت و ئه‌م رۆژه‌یش ده‌خرێته سه‌ر مانگى شوبات، بۆیه كه شوبات 28 رۆژه ده‌بێت به 29 رۆژ.
له 29ى شوبات ژن ده‌توانێ خوازبێنى پیاو بكات
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى "
BBC" ى به‌ریتانى كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، نه‌ریتێكى كۆن له 29ى شوبات هه‌یه و به‌گوێره‌ى ئه‌م نه‌ریته ژن ده‌توانێ خوازبێنى پیاو بكات.
له سه‌ره‌تا راپۆرته‌كه هاتووه بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى ژن خوازبێنى پیاو بكات باو نییه، به‌ڵام له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه‌دا روو ده‌دات، به‌تایبه‌تى له فۆلكۆرى ئێرله‌ندى ئه‌م بابه‌ته هه‌یه و رۆژى 29ى شوبات بۆ ئه‌وه ته‌رخان كراوه ژن خوازبێنى ئه‌و پیاوه بكات كه دڵخوازییه‌تى و حه‌ز ده‌كات ژیانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پێكبهێنێ.
به‌ڵام ئایا مێژووى ئه‌م بیرۆكه‌یه بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌رچاوه‌ى ئه‌م رووداوه زۆر روون و ئاشكرا نییه، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌گێڕنه‌وه له سه‌ده‌ى پێنجه‌مى زاینى، ژنێكى به‌ناوبانگى ئاینى مه‌سیحى به‌ناوى بریجید ئۆف كیلدرێر زۆر له‌وه نیگه‌ران بووه كه ژنان ساڵانێكى زۆر چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن تا پیاوان خوازبێنى بكه‌ن، هه‌ندێك جاریش پیاوان شه‌رمنن، ئه‌مه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟
بۆیه بریجید ئه‌م ره‌خنه‌یه ده‌باته لاى قه‌شه پاتریك، ئه‌ویش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و داواكه‌ى به ره‌وا ده‌زانێت و بڕیارێك ده‌رده‌كات، به گوێره‌ى ئه‌م بڕیاره 29ى شوبات ژنان ده‌توانن خوازبێنى پیاوان بكه‌ن.
دیاره بریجید حه‌زى له قه‌شه‌كه بووه، بۆیه ئه‌م بڕیاره به هه‌لێك ده‌زانێت و خوازبێنى قه‌شه خۆی ده‌كات، كه‌چى قه‌شه‌كه ئه‌مه ره‌ت ده‌كاته‌وه و له‌برى ئه‌مه ماچێكى ده‌كات و كراسێكى ئاوریشمى بۆ ده‌كاته دیارى.
ئه‌مه‌شیان دواتر ده‌بێته نه‌ریتێك، كاتێك پیاوێك خوازبینى ژنێك ره‌ت ده‌كاته‌وه، نابێت ره‌تكردنه‌وه‌كه به‌خۆڕایى بێت، به‌ڵكو ده‌بێت دەستکێش ”دەستەوانە" یان كراسێكى ئاوریشمى پێ بدات.
ئه‌مه له ئێرله‌ندا و دواتر له چه‌ندان شوێن بووه‌ته نه‌ریت، هه‌رچه‌نده له لێكۆڵینه‌وه‌ى مێژوونووسان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م رووداوه هه‌ڵبه‌ستراوه و بنه‌مایه‌كى مێژوویی نییه، چونكه كاتێك قه‌شه پاتریك مردووه، بریجید ته‌مه‌نى نۆ یان 10 ساڵ بووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى هه‌مان نه‌ریت له 29ى شوبات كاتێك ژنێك ده‌یه‌وێ خوازبینى پیاوێك بكات، ده‌بێت هه‌ندێك كارى تایبه‌ت بكات، ده‌بێت ده‌رپێیه‌كى كورتى سوورى ئاڵ یان ژێر كراسێكى هه‌مان ره‌نگ له‌به‌ر بكات.
ده‌گوترێ ئه‌م نه‌ریته له‌لایه‌ن ژنان و پیاوانى كه‌نیسه‌ى سكوتله‌ندى بۆ ئێرله‌ندییه‌كان و دواتر بۆ گه‌لانى تر رۆیشتووه.
هه‌ندێك له ژنان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ ره‌چه‌شكێن بن، چه‌ندان ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیرۆكه باوه‌كه له ناو ببه‌ن، كه ته‌نیا پیاو ده‌بێت خوازبێنى ژن بكات و ئه‌ڵقه‌ى بۆ بكرێت و داواى هاوسه‌رگیرى لێ بكات. له چه‌ند ساڵى رابردوودا چه‌ندان ژنى به‌ناوبانگ ئه‌و كاره‌یان كرد له‌وانه كریستین بیلى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى ئه‌و كاره‌ى كرد. به‌ڵام له 29ى شوبات نه‌بوو، به‌ڵكو له هاوینى 2013 بوو كاتێك داواى هاوسه‌رگیرى له داكس شێپه‌رد كرد.
ئه‌گه‌ر خوازبێنى ژنێك قبووڵ نه‌كه‌یت ده‌بێت دیاریى بۆ بكڕی
هه‌ندێك له ژنان به جۆرێكى تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته كردووه و ده‌یانه‌وێ بۆ باشتركردنى بارى بژێوى ژن، 29ى شوبات بكه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ى داواى هاوپشكى دارایى و داهاتى زیاتر له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌مساڵ ئاژانسى رۆیته‌رز له راپرسییه‌كدا پرسیارى ئه‌وه‌ى كردووه، بۆچى ژنان له 29ى شوبات له برى خوازبێنى داواى هاوبه‌شى دارایى له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و هاوسه‌ره‌كانیان ناكه‌ن؟
كیرى هیدلى كه رێكخراوێكى هه‌یه به رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "ئه‌م رۆژه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى هانى ژنان بدرێت رێى بیركردنه‌وه‌یان بگۆڕن و داواى پشكدارى له كۆمپانیاكانیان بكه‌ن".
هیدلى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م جۆره پێشنیازانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاینده‌ى ژنان ده‌بێت. ته‌ماران جیلان ژنێكى تره، باسكردنى ئه‌و بابه‌ته به‌گرنگ ده‌زانێت و به رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌لێنێكى زۆر له كرێى پیاوان و ژنان هه‌یه، كه‌چى زۆر له ژنان هێشتا خۆیان له باسكردنى ئه‌م بابه‌ته به دوور ده‌گرن".