ڤایرۆسی كۆرۆنا داوێنی به‌رپرسان و سیاسهرتمهدارانی ئێرانی گرتووه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ست دا و ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمیش له سه‌ره‌مه‌رگدایه.
پێنج پەرلەمانتار و زیاتر لە 10 بەرپرسی باڵای ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون
ئه‌مڕۆ یهشكهم 29ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له نوێترین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا له‌ناو سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی ئێران‌دا، مردنی محه‌مه‌دعه‌لی ره‌مه‌زانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران و چوونه ناو كۆمای محه‌مه‌د میر محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم بڵاو كراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌دعه‌لی ره‌مه‌زانی له هه‌ڵبژاردنی 21ی شوبات وه‌ك نوێنه‌ری شاری ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فییه له پارێزگای گیلان هاته هه‌ڵبژاردن، ئاستانه یه‌ك له ناوه‌نده‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی "
ئینتیخاب" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د میرمحه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم و نوێنه‌ری خولی پێشووی قوم له په‌رله‌مانی ئێران، له سه‌ره‌مه‌رگه و ئێسته له حاڵه‌تی بێهۆشیدایه.
میرمحه‌مه‌دی خوشكه‌زای ئایه‌توڵا شه‌بیری زه‌نجانی یه‌ك له مه‌رجه‌عه باڵاكانی شیعه‌یه له قوم كه پێشتر هه‌واڵی تووشبوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له میدیاكان دا بڵاو كرابووه‌وه.
ئه‌مڕۆ فه‌ریده‌دین حه‌دادی عادل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر،
هه‌واڵی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، فه‌ریده‌دین كوڕی غوڵامعه‌لی حه‌دادی عادل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێرانه.